ئابووری

گرێبەستی نوێ لەگەڵ موەلیدەکان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرێبەستی نوێ لەگەڵ موەلیدەکان دەکرێت
مەودا میدیا-

لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد لە چەند فیدەرێک کێشەی بڕانی کارەبایان هەیە و هەوڵدەدەن گرێبەستی نوێ لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەکان بکەن و داواکارییەکانیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزدەکەنەوە.

سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لەناوەندی پارێزگای سلێمانی 600 فیدەری کارەبا هەیە و بێگومان کێشەی کوژاندنەوەی کارەبای 24 کاتژمێری هەر روودەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خاوەن موەلیدەکان لەسەرەتای هاتنی کارەبای 24 کاتژمێری ئامادە نەبوون گرێبەستی نوێ واژۆ بکەن بەڵام لەئێستادا بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت تاوەکو لە ئەگەری بڕانی کارەبا بتوانن کارەبای گەڕەکەکان دابین بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan