ئابووری
هیچ خێزانێك به‌شه‌خۆراكى نه‌بڕدراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك به‌رده‌وامى هه‌یه و هیچ كه‌سێك به‌شه‌خۆراكى رانه‌گیراوه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك به‌رده‌وامى هه‌یه تا 25ى ئاب كه دوا واده‌یه و دیاریكراوه".
وتیشى "تا ئه‌و كاته‌ى دیاریكراوه هاوڵاتییان ده‌توانن فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه، هیچ خێزانێكیش به‌شه‌خۆراكى نه‌بڕدراوه و له دواى ئه‌و كاته بڕیار ده‌درێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش پڕكردنه‌وه‌ى فۆِڕمه‌كه ئه‌نجامدراوه و له سه‌رو %85ى خه‌ڵك ئه‌و فۆڕمه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا


