ئابووری

نرخى دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، جارێكى تر نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى بەرزبوونەوەی ترى تۆمارکرد.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رده‌وامه‌ له‌ بەرزبوونەوە".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 142 هه‌زار و 100 دینار بەرزبووەوە، به‌رزبووه‌نه‌وه‌كه‌ش به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى عیراقه‌".

ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندیی عیراق 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو 100 دۆلار بۆ 139 هه‌زار دینار دابه‌زى.

ع
Qaiwan
Qaiwan