ئابووری
بڕیارى ناردنى مووچه درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆبووه‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیار دراوه مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێردرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه به‌رپرسانى هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیار له‌سه‌ر ناردنى مووچه ده‌درێت.
ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌سته به ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم و راده‌ستكردنى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنرا به به‌غدا.
ع
بیروڕا


