ئابووری

ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەرێم و بەغدا ئاشکرایکردووە گفتوگۆی چڕکراوە لەسەر داهاتی ناوخۆ، بەتایبەتی لەسەر ئەوەی کام داهاتەی هەرێمی کوردستان سەدا پەنجای بۆ بەغدا بگەڕێتەوە.

ئەندامێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەغدا رایگەیاند  "هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی گومرگ رێکەوتوون کە پەنجا بە پەنجا بێت بۆ هەردوو حکومەت، ئەوەی ماوەتەوە باج و رسوماتە و هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، وەزارەتی دارایی عیراق رازیبووە بۆ مانگەکانی داهاتوو بە 120 ملیارەکەدا بچنەوە کە دەبێت هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدای بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شاندی هەرێم داوایان لە وەزیری دارایی عیراق کردووە مووچەی مانگی شەش خەرج بکات بەڵام تەیف سامی پێی رایگەیاندوون تاوەکو ئێستا نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی بەدەست نەگەیشتووەو هەر کاتێک گەیشتە دەستیان لەسەر بنەمای بریارەکە، مووچەی مانگی شەش خەرج دەکەن".

لای خۆیەوە بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە " ئەگەر رادەستکردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ و رێکارەکانی رادەستکردنی نەوت تەواوبکرێن، مووچەی مانگی شەش رەوانەی هەرێم دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan