ئابووری
كاتى ناردن و دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى ناردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى دا، مه‌ودا میدیا كاتى ناردنى پاره و دابه‌شكردنى مووچه ئاشكراده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا به مه‌ودا میدیا دراون "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له دوو رۆژى داهاتوو، 120 ملیار دینارى داهاتى نانه‌وتى بخاته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، ئه‌وه به‌غدا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت و له ماوه‌ى سێ بۆ چوار رۆژ مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم باسى له‌وه‌كردبوو، داهاتى نانه‌وتى ئاماده‌یه و هه‌ركات گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بوون، ره‌وانه‌ى به‌غداى ده‌كه‌ین.
پێشتریش پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "چاوه‌ڕێى رێككه‌وتنین بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى نانه‌وتى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ین".
ع
بیروڕا



