کوردستانی
گوڵستان كلچ: ئۆجهلان بچێته پهرلهمانى توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئهندامى فراكسیۆنى دهم پارتى له پهرلهمانى توركیا رایگهیاند، پێویسته پەرلەمانی تورکیا گوێبیستی وتەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێت و بچێته پهرلهمان.
گوڵستان كلچ، ئهندامى فراكسیۆنى دهم پارتى له پهرلهمانى توركیا رایگهیاند "هەر وەک چۆن پەرلەمان بۆ پڕۆسەی ئاشتیی گوێ بۆ لێدوانی قوربانیانی شەڕ و دامودەزگا مەدەنییەکان دەگرێت، پێویستە روانگە و پێشنیارەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش ببیستێت".
وتیشى "ئێمە هەر لە دەسپێکەوە دەمانزانی کە دژبەرانی رەوتی ئاشتیی دەست دەکەن بە چواشەکاری و ورووژاندنی هەستی جەماوەری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، بەڵام ئەوەی کە ئەم پاگەندانە لە لایەن پەرلەمانتارێکەوە ئاراستە کراوە کە تەنانەت ئەندامی کۆمیسیۆن نییە".
ئهوهشى خستهڕوو "نیشاندەری هەڵویستی ئاژاوەگێڕانە و تێکدەرانە لە دژی کۆمیسیۆنەکە، خەڵکی باش دەزانن چ کەسانێک بە خوێن و توندوتیژی تێراو دەبن و کێ بەرگریی لە ئاشتیی و یەکسانی دەکات و داهاتووی ئەم وڵاتە تەنیا بە یەکسانی، ئازادی و بیستنی هەموو دەنگەکان دەخەمڵێت".
ع
بیروڕا



