گێتی
پشكنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، بڕیارە پشکێنەرانی ئەو ئاژانسە بگەڕێنەوە بۆ ئێران.
رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتى "هه‌وڵه‌كان ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنه‌رانى ئاژانس بگه‌ڕێنه‌وه ئێران و له نزیكه‌وه چاودێرى دۆخه‌كه بكه‌ن".
هێشتا دیار نییە ئایا رێککەوتنی فەرمی لە نێوان ئێران و ئاژانس بۆ گەڕانەوەی پشکێنەرانە یان تەنیا پێشبینییەکە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵەتیی وزەی ئەتۆمی.
مانگى رابردووتر له‌كاتى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل، پشكنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌ڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم ئێرانیان به‌جێهێشت، دواتریش شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد.
ع
بیروڕا



