کوردستانی
مەیفرۆشەکان دووردەخرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی دوکانەکانی مەیفرۆشتن لەناو گەڕەکەکان چڕکردووەتەوە.
د.ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داوای خەڵکی گەڕەکی دەروازە نووسراوی ژمارە 100یان لە 2025/1/22، ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە سەبارەت بە (لابردنی شوێنەکانی مەی فرۆشتن لەنێو ماڵەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوایانکردووە بە دیاریکردنی یەک شوێن لە دەرەوەی شار و دوور لە ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ مەیفرۆشەکان و پێداگرن لەسەر پاککردنەوەو رێکخستنەوەی ناو شاری کەرکوک".
ب ح

بیروڕا