عیراقی

ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى كرد و حكومه‌تى سودانى رازى بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى كرد و حكومه‌تى سودانى رازى بوو

مه‌ودا میدیا-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق رایاگه‌یاندووه‌ "لەژێر فشارو هەڕەشەكانی ئەمه‌ریكا، حكومەتی محەمەد شیاع سودانی پرۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان كێشایەوە". 

چەند مانگێكە پەرلەمان لەناكۆكیدایە لەسەر ئەم پرۆژەیاسایە، شیعەكان دەیانەوێت تێیپەڕینن، كوردو سوننە دژی یاساكەن. 

پێشتر چه‌ندجارێك ئەمه‌ریكا زیاد لە جارێك بە فەرمی هۆشداریی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق داوە لەبارەی تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە، پێى وایه‌ بەشێك لە گروپەكانی ناو حەشدی شەعبی لایەنگری ئێرانن و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم هێزە دەكات.
 
پێشتریش مه‌حموود مه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "ئێستا كاتى ئه‌وه‌ نییه‌ یاساى حه‌شدى شه‌عبى بخرێته‌ ناو به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌مه‌ریكایش له‌و باره‌وه‌ هۆشداریی داوه‌".

له‌ سێ هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ندجارێك هه‌وڵدراوه‌ ئه‌و یاسایه‌ بخرێته‌ ناو به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان، به‌ڵام گرژى دروستبووه‌ و زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان، هۆڵى كۆبوونه‌وه‌یان به‌جێهێشتووه‌، له‌ناویاندا په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان.

ع
Qaiwan
Qaiwan