ئابووری

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد


مەودا میدیا-
رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆمار كرد و هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 60 دۆلار بەرزبووەوە. 

رۆژی پێنج شەممە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكاندا بە 3,320 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان بەرزبووەوە بۆ 3,378 دۆلار و پاشان گەڕایەوە بۆ 3,371 دۆلار و دوای ئەوەش بازاڕ داخرا. 

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"چەند هۆكارێك هەن كە بوون بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ كە گرنگترینیان وتارە چاوەڕواننەكراوەكەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا بوو كە رایگەیاند"پێدەچێت لە كۆبوونەوەی داهاتووی بانكی ناوەندی سوودی بانكی كەمبكرێتەوە". 

وتیشی"پێش لێدوانەكەی سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا، بازرگانان بەهۆی سستی ئەگەرەكانی ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ترسێكیان لا درووست ببوو، بەڵام دڵنیا نەبوون لە كڕین یان فرۆشتنی زِێڕ، بەڵام ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە ئەمەریكییە گومانەكانی بازرگانانی یەكلاییكردەوە و ئەوەش بووە هۆی ئەو بەرزبوونەوە لەناكاوەی نرخی زێڕ.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan