عیراقی

پڕۆژە یاسای حەشد رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پڕۆژە یاسای حەشد رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا
مەودا میدیا-

سەرەڕاى هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عیراق، پڕۆژە یاساى حەشدى شەعبى بەمەبەستى دەنگدان و تێپەڕاندنى یاساکەی رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.

دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى عیراق رایگەیاند "ئەگەر لیژنەى ئاسایش و بەرگرى رەشنووسى پڕۆژە یاساى حەشدى شەعبى تەواوکردبێت لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکانەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاساکە نەخراوەتە بەرنامەی دانیشتنەکانەوە و لە بەرنامەی کاری ئەم هەفتەیەدا بڕگەى تایبەت بە پڕۆژە یاساى حەشدى شەعبى تێدانییە". 

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمەریکا چەند جارێک لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخان و نوێنەرەکانییەوە هۆشداریی بە سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و لایەنەکان داوە لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی، لە لایەکی ترەوە کورد و سوننەکان لەگەڵ پڕۆژەکەدا نین و لەناو لایەنە شیعییەکانیشدا ناکۆکى هەیە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پڕۆژەکە لەم خولەی پەرلەماندا پەسەند ناکرێت.


ب ح 
Qaiwan
Qaiwan