ئابووری
بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد مووچەی مانگەکانی (7، 8، 9، 10، 11 و 12)ی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی عیراق بە روونی بە شاندی هەرێمی گوتووە تاوەکو رادەستکردنی نەوت چیتر بەهیچ شێوەیەک پارەی مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆبوونەوەکەی دوێنێ نێوان شاندی هەرێم و بەغدا بێ ئەنجام بووە، شاندی هەرێم داوای گەرەنتییان کردووە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و بەغدا دووپاتیکردووەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک بڕی 16 دۆلار دەداتە کۆمپانیاکان و هەرێم داوای زیاتر دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "هێزە عیراقییەکان لەوە دڵنیابوونەتەوە کە هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ ناکات، سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ بەغدا داوای 50%ی تەواوی داهاتی ناوخۆ دەکات لە بەرانبەردا هەرێم تەنها 50٥ی داهاتە فیدراڵییەکان رادەست دەکات نەک تەواوای داهاتی ناوخۆ".
باسی لەوەشکرد "بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم وەک جاران زیادیکردووە و داهات بۆ خەڵک سفرە لە کاتێکدا لەمساڵدا 68 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە و داهات بۆ خەزێنەی حکومەت سفر بووە".
ب ح

بیروڕا