ئابووری

پڕۆژەی رووناکی: کارمەندی کۆکەرەوەی پارە زیاد دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پڕۆژەی رووناکی: کارمەندی کۆکەرەوەی پارە زیاد دەکەین
مەودا میدیا-

پڕۆژەی رووناکی ئاشکرایکرد رۆژی یەکشەممە کارمەند بۆ بەشی فرۆشتن و وەرگرتنی پارە زیاد دەکات و ئیشی کارمەندەکانیش بریتییە لە کۆکردنەوەی پارەی مانگانە لە گەڕەکەکان و وێستگەکانی وەرگرتنی پارەی مانگانە.

پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند "بەهۆی وەرگرتنی پارەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا قەرەباڵخی دروستدەبێت بۆ ئەمەش هەنگاوەکانی داهاتوویان بۆ هەر بەشێکی فرۆشتنی وزە زیادکردنی کارمەندانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " تاوەکو ئەمڕۆ لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، نزیکەی یەک ملیۆن هاوبەشی کارەبا کە دەکاتە نزیکەی 4 ملیۆن کەس لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی پڕۆژەی رووناکییەوە، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە سێ هەزار و 200 موەلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکاندا کوژێنراونەتەوە، لەوانە 2197 موەلیدە لە هەولێر،  604 موەلیدە لە سلێمانی،  356 موەلیدە لە دهۆک  و لە هەڵەبجەش 65 موەلیدە، کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کەمکردنەوەی دەرچوونی 600 هەزار تۆن لە دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵێکدا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan