ئابووری

نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن ئۆپیك پڵەسەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە رێژەی 2٪ دابەزی.

رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور یەك دۆلار و 49 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش یەك دۆلار و 61 سەنت دابەزی و بە 61 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

بەپێی وتەی شاڕەزایان، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵی زیادكردنی هەرناردەكردنی بەرهەمی ئەو كانزایە دەگەڕێتەوە. 
 
ئەوەش لە كاتێكدایە كە سبەی یەكشەممە، كۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی ئۆپێك پڵەس بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەكرێت بڕیار بدات بە خستنەڕووی بڕێكی زیاتری نەوت لە مانگی داهاتوودا. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan