ئابووری

مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران راگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران راگیراوە
مەودا میدیا-

بەشێک لە خانەنشینان مووچەکانیان لە لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش راگیراوە و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشیانی سلێمانی رایگەیاند "نووسراوێکیان ئاڕاستەی بانکەکان کردووە بۆ راگرتنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی کە کێشەی کۆدی بێهاوتاو (UPN)یان نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت ئەو خانەنشیانە سەردانی فەرمانگەی خانەنشینی و بایۆمەتری بکەن بۆ ئەوەی کێشەی بایۆمەتری و کۆدی بێهاوتایان بۆ چارەسەر بکرێت، دواتر مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێتەوە و پێویست ناکات دڵگران بن".

لای خۆیەوە یادگار جەبار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بایۆمەتری سلێمانی رایگەیاند "بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی عیراق دەبێت هەموو فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم خاوەن کۆدی (UPN) بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆدەکە 12 ژمارەیە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی بایۆمەتری لە پارێزگاکان بۆ مووچەخۆران دەردەکرێت، دوای پێدانی کۆدەکە فەرمانبەر یان خانەنشینان سەردانی فەرمانگەکانیان دەکەنەوە و مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan