گێتی

مه‌سعود پزیشكیان: سه‌ره‌ى عیراق و توركیاو سعودیه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود پزیشكیان: سه‌ره‌ى عیراق و توركیاو سعودیه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل دواى چه‌ند وڵاتێك كه‌ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ریان، هێرشده‌كاته‌ سه‌ر چه‌ند وڵاتێكى تر له‌وانه‌ش توركیا و سعودیه‌.

مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "پێویستە موسڵمانان لە خەو هەڵسن و ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و نەچنە ناو گرژی و شەڕی ناپێویست لەگەڵ یەکتر، چونکە رەوتی سەرەکی نائەمنی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەرکەوت کە خودی ئیسرائیل بووه‌".

وتیشی "وردە وردە سەرەڕای ئەو جیاوازی و دووبەرەکیانەی کە پێشتر لە نێوانیاندا هەبوون و دوژمنەکان بە ئاگادارییەوە پەرەیان پێدەدا، وڵاتانی ئیسلامیی درک بەوە دەکەن کە فاکتەری سەرەکی مەترسیی ئیسرائیلە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ینیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بەدوای "ئیسرائیلی گەورە"دا دەگەڕێت، لەم "ئیسرائیلی گەورە"دا عیراق، سوریا، تورکیا و سعودیە هەن، ئێستاش لوبنان، ئوردن و هتد هەن، کە پێویستە لەناوببرێن".

ع
Qaiwan
Qaiwan