ئابووری
20 ههزار پارچه زهویی بهسهر فهرمانبهران دابهشكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسان لە سنووری شارى سلێمانی، بە دوو قۆناغ زیاتر لە 20 هەزار پارچە زهویی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و کۆی گشتیی ئەو زەوییانەی لە قۆناغی یەکەمدا دابەشکراون، دوو هەزار و 861 پارچە زەویی بوون.
لە قۆناغی دووەمیشدا 17 هەزار و 827 پارچە زەویی بە تیروپشکی ئەلیکترۆنی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە، کۆی گشتیی ئەو پارچە زەوییانەی دابەشکراونن گەیشتووەتە 20 هەزار و 688 پارچە زەوی.
ئەو زەوییانەی لە سنووری شارى سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێن، دەکەونە ناوچەکانی تانجەڕۆ، سۆتکە و تاسڵوجەوە.
سەربەست مەولود، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران رایگەیاند "لە قۆناغى یەکەم و دووەمى دابەشکردنى زەویدا 470 هەزار فەرمانبەر رەزامەندى وەرگرتنى زەوییان هەیە و وردبینى بۆ ناوى 10 هەزارى دیکەش دەکرێت، بۆ ئەوەى زەوییان پێبدرێت".
ع
بیروڕا



