ئابووری

برنجێكى زۆرى به‌شه‌خۆراك گه‌یشته‌ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


برنجێكى زۆرى به‌شه‌خۆراك گه‌یشته‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "برنجێكى زۆرى ئه‌مه‌ریكى گه‌یشتووه‌ته‌ عیراق و له‌ به‌شه‌خۆراكى مانگى نوێ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاولاتییان".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌مه‌ برنحه‌ بڕى 574،999 تۆن ده‌بێت و گەیشتوه‌ته‌ سنووری ئاوی عیراق".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "برنجەکە لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەدا هاتووە کە وەزارەتی بازرگانیی بۆ پشتیوانیکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییان".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا برنجى به‌شه‌خۆراكى مانگى رابردوو كه‌ دابه‌شكرا، جۆره‌كه‌ى زۆر خراپبوو، له‌ بازاڕدا كیلۆى 250 دینارى ده‌كرد.

ع
Qaiwan
Qaiwan