ئابووری
نرخى گۆشتى مریشك هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو نرخى مریشك به‌رزبووه‌وه، جارێكى تر به‌هۆى زۆربوونه‌وه‌ى مریشك له كێڵگه‌كان نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبوو.
ئازاد سه‌ردار، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندووى ناسك له كێڵگه‌كان به 2200 دیناره و له دوكانه‌كان به 2350 دینار تا 2450 دینار ده‌ست هاوڵاتییان ده‌كه‌وێت".
وتیشى "مریشك گه‌وره كیلۆى به 2900 دیناره له كێڵگه‌كان و كیلۆى به 3100 دینار له دوكانه‌كان ده‌ست هاوڵاتییان ده‌كه‌وێت و هه‌ر دوو جۆره‌كه‌ش هه‌رزانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌رزانبوونه‌وه‌ى گۆشتى مریشك به‌هۆى زۆرى مریشكه له كێڵگه‌كان و به‌رهه‌مێكى زۆر هه‌یه، هه‌ركاتێكیش به‌رهه‌م زۆربوو، نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت".
لاى خۆیه‌وه، جەمال حوسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مریشکێکی زۆر زۆر لەبازاڕدایە و نرخی زۆر دابەزیوە، عیراقیش رێگەنادات هەناردەی نێوەڕاست و خوارووی وڵاتەکە بکرێت بۆیه هه‌رزانبووه له‌ناوخۆى هه‌رێم".
ع
بیروڕا



