ئابووری
دۆیچه بانك: زێڕ به‌ره‌و 4000 دۆلار ده‌ڕوات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانکی دۆیچەی ئەڵمانی پێشبینییەکانی نرخی زێڕ بۆ ساڵی داهاتوو بەرزکردەوە بۆ 4 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک،ئەمەش بە ئاماژەدان بە بارودۆخی لەباری ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و رێژەی سوود کە دەتوانێت ببێتە هۆی قازانجی زیاتر.
بانکی ناوەندی ئەمریکا لە یاداشتێکدا دەڵێت "هەرچەندە پێدەچێت زێڕ لە ئاستێکی بەرزدا بێت بەرامبەر بە بەهای دادپەروەرانە، بەڵام پێمان وایە بەشێکی بەرچاوی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خواستێکی بەهێزی فەرمی، کە پێشبینی دەکەین بەردەوام بێت".
هەروەها "دۆیچە بانک پێشبینییەکانی نرخی زیو لە ساڵی 2026 بەرزکردەوە بۆ تێکڕای نرخی ئۆنسەیەک زیو بۆ ٤٥ دۆلار".
لاى خۆیه‌وه زەین ڤاودا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای مارکێت پالسی کۆمپانیای OANDA دەڵێت "بەرزبوونەوەی زێڕ تاڕادەیەکی زۆر بەهۆی چاوەڕوانییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی زێڕەوەیە".
بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌كاتى هه‌رێمى كوردستان، بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و بدات، به‌ڕاى بانكه جیهانییه‌كانیش، ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ و هه‌نگاو به‌ره‌و 4000 هه‌زار دۆلار.
ع
بیروڕا



