ئابووری

ئەنجومەنی دەوڵەتی عیراق بڕیار لەبارەی مووچە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی دەوڵەتی عیراق بڕیار لەبارەی مووچە دەدات


مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وا بڕیارە ئەنجومەنی دەوڵەتی عیراق کۆببێتەوە و بڕیار لە بارەی مووچەی هەرێم بدات.

سێ رۆژە ئەنجومەنی دەوڵەتی عیراق لەبارەی کێشەی هەرێم و بەغداو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو ئەمڕۆش بڕیار وایە کۆتایی بەو کێشەیە بهێنێت.

نەجوا کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ناکرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەو جۆرە دوابخرێت".

وتیشی "فەرمانبەران بەهەمانشێوەی فەرمانبەرانی عیراق لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن، لەسەر بەغداش پێویستە پابەندبێت و ئەو کێشەیە کۆتایی پێ بهێنێت".

رۆژی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا نەوت رادەستی بەغدا بکات تا ئەو کاتەی بەغداو کۆمپانیا نەوتییەکان رێکدەکەون.

ع
Qaiwan
Qaiwan