ئابووری
گۆشتى ماسى زیاتر هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
گۆشتى ماسى له بازاڕه‌كاندا زیاتر هه‌رزانبووه و ماسیفرۆشێكیش ده‌ڵێت، هۆكارى هه‌رزانبووه‌كه‌ى به‌هۆى زۆرى ماسییه له بازاڕه‌كاندا.
كارمه‌ند هادى، ماسیفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ماسى هه‌رزانبووه، یه‌ك كیلۆ ماسى به 4 هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر دوو كیلۆیی بێت، خوار دوو كیلۆ، كیلۆى به 3500 دیناره".
وتیشى "هۆكارى هه‌رزانبوونى ماسى ئه‌وه‌یه كه پرۆژه‌كان ماسییه‌كى زۆریان به‌رهه‌مهێناوه و ماسییه‌كى زۆر خراوه‌ته بازاڕه‌وه و له پێویستى ناوخۆ زیاتره، بۆیه هه‌رزانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له دوو مانگى داهاتوو نرخى گۆشتی ماسى گرانده‌بێته‌وه و كیلۆى بۆ سه‌رو 5 هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه".
به‌پێى داتایه‌ك كه ده‌ستى مه‌ودا میدیا كه‌وتووه "هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به 80 هه‌زار ته‌ن گۆشتى ماسى هه‌یه، ئه‌و ماسییه‌ى له‌ناوخۆ به‌رهه‌مدێت به‌شێوه‌ى سه‌دا 50ى ناوخۆ ده‌كات و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى پڕ به هاورده ده‌به‌سترێت".
ع
بیروڕا



