ئابووری
مووچەی کرێکارانی خانەنشینکراو زیاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بڵاویکردەوە پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران لە ئەنجومەنى کارگێڕی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران بڕیار درا بە دیارکردنى رادەى هەرە کەمى مووچەى خانەنشینى کرێکاران بە بڕی 500 هەزار دینار کە هاوتایە لەگەڵ مووچەى خانەنشینیی فەرمانبەرانى کەرتى گشتیى.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى رایگەیاند "ئەنجومەنى کارگێڕی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران لە کۆبوونەوەى ژمارەى (179)ی خۆیدا سەبارەت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (259) لە رێکەوتى 2024/7/3، پاڵپشت بە یاسای ژمارە (4ی ساڵی 2012)ی هەموارى یاسای پیادەکردنى یاسای خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران، رادەى هەرە کەمى مووچەى خانەنشینى کرێکارانی دیار کرد کە بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9ی ساڵی 2014)ی عیراقی بریتییە لە 500 هەزار دینار".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە هەرێمى کوردستان نزیکەى هەزار کرێکارى خانەنشینکراو هەیە، کە مووچەى مانگانەیان لەلایەن خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دابین دەکرێت، خانەنشینکردنى کرێکاران بۆ ئەو کرێکارانەیە کە دەستەبەر کراون و بە هۆکارى هەڵکشانى تەمەن، گیان لەدەست دان یان پێکانى کار خانەنشین دەکرێن".
ب ح

بیروڕا