ئابووری
بازاڕی سووتەمەنی قۆرخکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم کارەبای لەسەر هاوڵاتییان بەجۆرێک گران کردووە کە نەتوانن بۆ گەرمکردنەوە بەکاریبهێنن، بەرمیلێک نەوتی ماڵانیش لە سەروو (150 هەزار) دینارەوەیە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر بۆ ئەم مانگە نەوت بەسەر دانیشتووانی ناوچە کوێستانییەکاندا دابەش نەکرێت، ناچارن بە نرخی بازاڕ نەوت بکڕن و بازاڕی سووتەمەنیش قۆرخکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " دەسەڵات هیچ وابەستەییەکی بە ژیانی خەڵکەوە نەماوە، تەنها بە ناوی جیاجیاوە پارە لە خەڵک کۆ دەکاتەوە، بۆ مووچە و خزمەتگوزارییەکانیش پارەی نییە".
ب ح

بیروڕا