ئابووری

ئێران گۆڕانكاریی له‌ دراوه‌كه‌ى ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران گۆڕانكاریی له‌ دراوه‌كه‌ى ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پەرلەمانی ئێران لابردنی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەكەی پەسەندكرد و بەپێی پرۆژەیاسایەكی نوێش دراوی ئێران دەبێتە ریاڵ و قڕان.

لە دانیشتنێكی پەرلەمانی ئێراندا لە كۆی 262 پەرلەمانتار، 144 پەرلەمانتار بە بەڵێ‌ دەنگیان بە پرۆژەیاسای لابردنی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەكەیان دا و 108 پەرلەمانتاریش لە دژی پرۆژەیاساكە دەنگیاندا.

پەرلەمانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە "تا سێ مانگی تر بانكی ناوەندیی رێوشوێنی تایبەت بە گۆڕانكارییەكانی دراوی تمەن جێبەجێ دەكات و دەبێت لە ماوەی دوو ساڵیشدا هەموو رێوشوێنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە لابردنی سفرەكان جێبەجێ بكات".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پێوانەی دراوی ئێران ریال و قران دەبێت و هەر 10 هەزار ریاڵێكی ئێستاش دەكاتە 100 قڕان".

ع
Qaiwan
Qaiwan