ئابووری
سلێمانى داهاتى ناوخۆى ئاماده‌یه بۆ به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەگوێرەی زانیارییەکان كه بڵاوكرانه‌ته‌وه، ئیدارەی سلێمانی 48 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی هەشت و دوو مانگی ئاییندەشی ئامادەکردووە بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆى داهاتى ناونهوتى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ى باسى له‌وه‌كردووه "سلێمانی پێش هەموو پارێزگاکانی تر‌ى کوردستان پارەی داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە، چاوەڕێی ئاماژەیەکە لە حکومەتی هەرێمەوە تاوەکو 48 ملیار دیناری مانگی هەشت بنێرێت".
وتیشی "سلێمانی بەتەواوی ئامادەیە بۆ رادەستکردنی داهاتەکانی، سیاسەتی ئابوریی شارەکە بەشێوەیەکە ئەگەر داوای داهاتی نانەوتی سێ مانگی داهاتووش بکرێت ئامادەن رادەستیبکەن".
پارێزگاى سلێمانى مانگانه 48 ملیار دینارى داهاتى نانه‌وتى ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ 72 ملیارى تر‌ى هه‌ولێر و دهۆك بكرێته 120 ملیار‌و ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
ع
بیروڕا



