عیراقی
له عیراق ئه‌نفلۆنزا بڵاوبووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى پارێزگاى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌نفلۆنزا له ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و پێویسته هه‌رچى زووه رێكاوى په‌له‌و پێویست بگیرێته‌به‌ر.
محەمەد عارف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند "دوای تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ئەنفلۆنزا لە كێڵگەیەكی ناحیەی بەعشیقە، لیژنەیەكی ناوەندی لە نوێنەرانی شەش فەرمانگە پێكهێنراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ و بڕیاردانی بەپەلە".
وتیشى "پێویسته هه‌رچى زووه رێوشوێنى پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی بكرێت له بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و نه‌خۆشیه، تا هاوڵاتییان پارێزراوبن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ده‌ستبه‌جێ هاورده‌كردنى مریشك و هه‌ر جۆره په‌له‌وه‌رێكى تر له ده‌ره‌وه‌ى عیراق و ئه‌و وڵاتانه‌ى نه‌خۆشییان تێدا بڵاوه رابگیرێت".
ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی عیراق بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە هاوردەكردنی مریشك و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی لە 39 وڵاتەوە قەدەغە كردوە بەتایبەت وڵاتانی دراوسێی وەك توركیا و ئێران.
ع
بیروڕا



