ئابووری

ئۆتۆمبێلى 2026 هاورده‌ى كوردستان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلى 2026 هاورده‌ى كوردستان ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

هه‌فته‌ى داهاتوو هاورده‌ى ئۆتۆمبێلى 2023 كۆتایی دێت و سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى 2026 ده‌ستپێده‌كات بۆ ناوخۆى هه‌رێم.

نه‌وزاج شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌، هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راده‌گیرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م، هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2026 بۆ ناوخۆى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و بازرگان و كۆمپانیایانه‌ى مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ ده‌توانن ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2026 هاورده‌ بكه‌ن".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ساڵانه‌ سه‌رو 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ رێگه‌ى مه‌رزه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هاورده‌ى ناوخۆى هه‌رێم ده‌كرێن.

ع
Qaiwan
Qaiwan