کوردستانی

وادەی کۆتاییهاتنی بارانبارین ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کۆتاییهاتنی بارانبارین ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەجیا جیاکانی گرتەوە بەگشتیی رێژەکەی کەم بوو ، لە ئێستادا کاریگەری ئەو حاڵەتە لاوازەی دابارین ماوتەوە لەسەر بەشێکی ناوچەکانی باشووری خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتی هەرێم لەدرەنگانی ئەمشەو و بەولاوە بەتەواوی کۆتایی دێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "سبەینێ بۆ تاکۆتایی ئەم مانگە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوەو لە دوو رۆژی داهاتووشدا پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و خێرایی با لەسەرخۆ و ئاسایی دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی دواین ئاماژەو گۆڕانکارییەکان شەپۆلێکی تری دابارین لەکۆتایی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو لە ئارادایە کە سەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاستە بەگشتیی شەپۆلەکە لە ئێستادا باش نییە و لاواز تا مام ناوەنده بەڵام گۆڕانکاریی ماوە تێیداو جێگیر نەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو " مانگی 12 دابارینی باشی تێدایە و وشکی بەرۆکی ناوچەکە بەردەدات ، لەچاو مانگی 11دا زۆر باشتر دەبێت مانگەکانی تریش باش دەبن تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 12ش یان زوتریش لەهەموو ئەو شوێنانەی ماون پەڵەیان لێدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan