تەندروستی
ئەوەی لەبارەی شێلمەوە نەتزانیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شێلم یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە زۆربەمان لە وەرزی زستاندا گرنگی پێدەدەین و یەکێکە لەو بەرھەمە خۆراکیانەی کە دەوڵەمەندە بەنیشاستە.
سوودەکانی شێلم:
شێلم مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەپارێزێت، یەکێکیش لەو نەخۆشیانە بریتییە لە نەخۆشی شێرپەنجە، بەم شێوەیە شێلم ناھێڵێت خانەکانی شێرپەنجە لەلەشدا گەشە بکەن.
یەکێک لەسوودە سەرەکییەکانی شێلم بریتییە لە پاراستنی ئەندامی دڵ لە جەڵتە و نۆبە و داخستنی موولولەکانی خوێن، بەھۆی بوونی ماددەی ڤیتامین K لەش لە ھەوکردنەکان دەپارێزێت.
سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ماددەکانی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە ھەردووکیان ماددەیەکی بنەڕتین بۆ پاراستنی تەندروستیی ئێسکەکان بەتایبەتی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک.
بەھۆی بوونی ماددەی ڤیتامین A لەشی مرۆڤ لەھەوکردنی ناوچەی گەروو دەپارێزێت، بەتایبەتیش رێگری دەکات لە دروستبوونی وەرەم لەو ناوچەیەدا.
کرداری ھەرس لەناو گەدە ئاسان دەکات، لەگەڵ ئەوەیشدا وا دەکات کەناڵی ھەرس بەشێوەیەکی تەندروستتر کاربکات، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی “گلاسینۆت” کە دژی پەیدابوونی بەکتریاییە لەناو گەدە.
لەگەڵ ئەم کۆمەڵە سودەشدا پێویستە بزانین کە شێلم بۆ ئەوکەسانەی کە غودەی دەرەقی و نەخۆشی شەکرەیان ھەیە زیان بەخشە.
ع
بیروڕا


