کوردستانی

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی (جەژنا رۆژیێن ئێزی)  پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزیدییەکان کرد.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند "هەمیشە  پابەندی  خۆمان  بۆ پارێزگاری  لە مافە كەلتوریی و ئاینییەكانی  ئێزدییەكان دووپاتدەكەینەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵەکانیان لەپێناو چەسپاندن و بەهێزكردنی زیاتری گیانی  پێكەوەیی نێوان گشت  پێكهاتە ئایینیەكانی كوردستان بەردەوامە".

دەقى پەیامەکە:

پیرۆزبایی  مەكتەبی سیاسی بۆ جەژنی رۆژیێن ئێزی

بە بۆنەی  (جەژنا رۆژیێن ئێزی)  پیرۆزباییەكی  گەرم  لە خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین  و هیوادارین ئەم جەژنەیان  بە خۆشی و شادی ببەنە سەر، لەم  بۆنەیەدا  وەك هەمیشە  پابەندی  خۆمان  بۆ پارێزگاری  بەردەوام  لە مافە كەلتوریی و ئاینییەكانی  ئێزدییەكان دووپاتدەكەینەوە، لە پێناو چەسپاندن و بەهێزكردنی زیاتری گیانی  پێكەوەیی   نێوان گشت  پێكهاتە ئایینیەكانی  كوردستاندا.
هیوادارین  ئەم  جەژنە ببێتە مایەی  ئۆقرەیی زیاتر و ئاوەدانكرنەوەی  شەنگال و  شارۆچكە و گوندەكانی  ئەو سنورە  ،تاوەكو دانیشتوانە رەسەنەكەیان كە تاكو ئێستا لە ناو چادری ئاوارەییدا ژیانێكی سەخت بەڕێدەكەن، بگەرێنەوە سەرزێدی   باو و باپیرانیان .

جەژنتان  پیرۆز و هەر شاد بن 

مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


ب ح
Qaiwan
Qaiwan