راپۆرت
كێ متمانه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق به‌ده‌ستده‌هێنێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامی هاوپەیمانی یه‌كگرتوویى ئەنبار رایگه‌یاند، كورد و سوننه پێیان وایه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق گونجاو نییه بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
عەبدولسەتار ئەحمەد دلیمی، ئەندامی هاوپەیمانی یەکپارچەیی ئەنبار رایگه‌یاند "شورای سیاسیی نەتەوەیی بریتییه لە پارتە سوننەکان لە کۆبوونەوەی خۆیان لەسەر پاڵپشتی لە بەربژێری موسەنا سامرایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەنگیان هەبوو بەڵام محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم ناڕەزایەتی هەبوو".
وتیشى "لەو کۆبوونەوەیه بەهۆی دژایەتیی محەمەد حەلبوسی نەیتوانی لەسەر بژاردەیەک بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بگاتە کۆدەنگی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چوارچێوەی هاوئاهەنگی گروپە سیاسییە شیعەکان و هەروەها گروپە سیاسییە کوردیەکان، شورای سیاسی نەتەوەیی سوننەیان ئاگادار کردووەتەوە کە دژی بەربژێر بوونی حەلبوسین".
محه‌مه‌د ئه‌رده‌ڵان، شاره‌زاى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "عیراق به دۆخێكى خراپ تێده‌په‌ڕێت، بۆیه قورسه له‌كاتێكى نزیكدا پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق یه‌كلایی بكرێته‌وه، له لایه‌كى تره‌وه پشێوى ناو ماڵى شیعه و سوننه‌كان، هۆكارى ئه‌وه‌ن پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ماوه‌یه‌كى زۆر بخایه‌نێت".
وتیشى "ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش گرفت دروست نه‌كات، ئه‌وه پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق یه‌كێكه له‌و گرفته گه‌ورانه‌ى كه پێشبینى ناكرێت به‌مزوانه یه‌كلایی بكرێته‌وه".
ع
بیروڕا


