تەندروستی

شەش رێگەی ئاسان بۆ زیادكردنی توانای سێكسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش رێگەی ئاسان بۆ زیادكردنی توانای سێكسی
مەودا میدیا-

زۆر رێگە هەن مرۆڤ دەتوانێت بەهۆیانەوە توانای سێكسی خۆی پێ زیاد بكات، بەڵام ئاسانترینیان رێگەی سروشتییە ئەویش لەڕێگەی خواردنەوە بەتایبەت خواردنی میوە بەم شێوەیە: 

یەكەم، هەنجیر:
خواردنی هەنجیر یەكێك لەو رێگەیانەی كە بەهۆیەوە دەتوانی توانا سێكسییەكانت بەهێز بكەیت، چونكە ئەو میوەیە مادەی فلافۆنیداتی تێدایە و ئەوەش رۆڵی هەیە لە ئارامكردنەوەی مێشكی مرۆڤ و حەزی سێكسیشی زیاد دەكات.

دووم، هەنگوین:
رێگەی زۆر تەندروست و بەسوود بۆ زیادكردنی حەزی سێكسی خواردنی هەنگوینە، هەروەها بێ جیاوازی رەگەز حەزی سێكسی لە ژن و پیاودا زیاد دەكات، لەبەرئەوەی ڤیتامین (B)ی تێدایە و هۆرمۆنی تیستۆسترۆن لە خوێندا بەرزدەكاتەوە كە ئەوەش بەشێوەیەكی سروشتی حەزی سێكسی لە مرۆڤدا زیاد دەكات.

سێیەم، ئەڤۆگادۆ:
توێژینەوە تەندروستی و پزیشكییەكان ئەوەیان سەلماندووە كە ئەڤەگادۆ ڤیتامین(A)ی تێدایە كە ئەوەش لەلایەك وزەی جەستە زیاد دەكات و پێستی مرۆڤ لە چرچ بوون دەپارێزێت، لەلایەكی دیكەیشەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی حەزی سێكسی لە مرۆڤدا.

چوارەم، رەیحانە:
خواردنی رەیحانە ئیتر بەهەر شێوەیەك بێت رۆڵی لە زیادكردنی حەزی سێكسی هەیە، ئەم رێگەیان زیاتر رەهەندێكی مێژوویی و ئەفسانەیی هەیە و بەپێی زۆر سەرچاوە كاتی خۆی هەندێك گەل و خەڵكی بۆ بەهێزكردنی توانای سێكسی بەكاریان هێناوە.

پێنجەم، هەنار:
توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە خواردنی هەنار رۆڵی لە بەرزكردنەوەی حەزی سێكسی مرۆڤ هەیە، بەهۆی بوونی دژە ئۆكسان  و هەندێك جۆری ڤیتامین تیایدا.

شەشەم، سیر:
شارەزایانی بواری توێژینەوە پزیشكییەكان زۆر جەخت لەسەر خواردنی سیر بۆ بەرزكردنەوەی حەزی سێكسی دەكەنەوە، هەروەها بۆ چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی دیكەش سوودی زۆری هەیە.

س.س

Qaiwan
Qaiwan