کوردستانی

‏ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانى هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ‏ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانى هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک کە بەنیازە گەشتی دەرەوە بکات، پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى هەڵگرتبێت لەگەڵ بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏) کە دڵنیایی ‏بدات کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "بەپێی فەرمانى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق و ئاگادارى نامەى دەستەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى ‏عیراق ژمارە (879) لە 13/3/2021 کە بەدەستمان گەیشتووە سەبارەت بەو هاوڵاتییە عیراقیانەى کە بە نیازن سەفەر ‏بکەن پێویستە رەچاوى ئەم خاڵانە بکرێت لە بەروارى (1/11/2021) بەدواوە".

مەرجەکان:

‏1.‏ هەر هاوڵاتییەکى (عیراقى) کە سەفەر دەکات بۆ وڵاتانى دەرەوە پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى ‏(کۆڤید – 19 )ى هەڵگرتبێت لەگەڵ بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏) کە لە لایەن مەڵبەندە حکومىیەکانە دەرچووبێت و دڵنیایبدات کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نییە، کەمتر لە (72) کاتژمێر لە سەفەرکردنەکەی .‏

‏2.‏ ئەو هاوڵاتییەی کە ناتوانێت ڤاکسینى کۆڤید وەربگرێت یان نەخۆشى یەکى هەیە رێگرە لە وەرگرتنى ‏پێویستە راپۆرتێکى پزیشکى باوەڕپێکراوى پێبێت بیسەلمێنێت کە ناتوانێت وەریبگرێت، بەڵام پێویستە بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏)ى هەڵگرتبێت لە لایەن مەڵبەندە حکومییەکانە دەرچووبێت کەمتر لە (72) کاتژمێر لە سەفەرەکەى.‏

‏3.‏ لینکى (‏www.iraqpass.com‏) دیارى کراوە بۆ چێکى ئەو بەڵگەنامانەى پەیوەستن بە ڤاکسینى (کۆڤید – 19 )ەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan