راپۆرت
عائیشە عەبدولحەکیم: ژنان ئازایانە و چاونەترسانە ئاستەنگەکان و قۆناغەکانی ژیانیان بڕیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەروەردە؛ گرنگترین خاڵە لە ژیانی مرۆڤدا، کەرتی پەروەردەش، گرنگترین بوار و جێی بایەخی هەموو دەوڵەت و حکومەتەکانی دنیایە... ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە، ژنان زۆرینە و پێکهاتەی سەرەکیی ئەو بوارەن و تیایدا توانا و لێهاتوویی خۆیان سەلماندووە...
خاتوو عائیشە، یەکێکە لە مامۆستا دڵسۆز و لێهاتووەکانی کورد و شاری سلێمانی، بەدرێژایی ماوەی خزمەتی لەو بوارەدا، لە لایەک قوتابییەکانی بە گیانی بەرپرسیارێتی و کوردایەتی پەروەردە کردووە، لە لایەکی تریشەوە، بەگژ زوڵم و خۆسەپێنییەکانی دوژمندا چووەتەوە و لەگەڵ هاوپیشەکانی تریدا بە گیانی پێکەوەیی و هاوکارییەوە کاریان کردووە.
بوێری و دلێری، وریایی و دڵسۆزی، لە خەسڵەتە بەرچاوەکانی خاتوو عائیشەن، هیچ کاتێک سڵی نەکردووەتەوە لە وتن و کردنی ئەوەی کە بە راستی دەزانێت... لە وێستگەیەکی دیکەی ژیانیدا؛ لە رێکخراوەکانی ژنان و حزبدا چالاکانە کاری کردووە و خەمساردیی نەنواندووە و هەمیشە و بەردەوام لە ریزی پێشەوەی چالاکاندا بووە...
سەرەتا بفەرموو خۆت بناسێنە...
ناوم عائیشە عەبدولحەکیم محەمەدە، لە ساڵی 1945 لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر، لە شاری سلێمانی، لە گەڕەکی کانیی ئاسکان لەدایک بووم.
لە خێزانێکی کوردپەروەر و ئایینیدا چاوم بە ژیان هەڵهێناوە و گەورە بووم، کەسوکارم بۆ خاک و گەلەکەیان دڵسۆز بوون.

باسی باوکتم بۆ بکە، چ کارێکی دەکرد و کەسێکی چۆن بوو؟
باوکم، حەکیم کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا رەسوڵ، بە مەلا حەکیم، یان وەستا حەکیمی کەوشدروو ناسراوە. لە سلێمانی لە گەڕەکی (شیوی قازی) لەدایک بووە، بە رەچەڵەک دەچێتەوە سەر (سەید موراد رەشەکانی)، کە باپیرەگەورەی باوکمە. باوکم پیشەی دوورینی پانی بەرزی ژنان دەبێت، پاشان پیشەکەی دەگۆڕێت بۆ (کەوشدروو). سەرەتا لە حەوزەوشکەکە دوکانی دەبێت و دوایی دوکانەکەی دەگوازێتەوە بۆ سەروو مەیانی ماستەکە، بەرانبەر (ساڵحە شەل) و (حاجی سەید خدر).

بنەماڵەی باوکم، ناوبانگی مەلایەتییان هەبووە، ئەگەرچی زۆربەشیان مەلا نەبوون، بەڵام زۆربەی ئەو کەڵەشاعیر و نووسەرانەی هۆنراوەی کوردایەتی و نیشتمانییان نووسیوە، خزم و کەسی نزیکی باوکم بوون، لەوانە: سەعدیی شاعیر، کامەران موکری، ئەخۆل، مەدهۆش، نەجمەدین مەلا، ئەوڕەحمان قەفتان و فازیل قەفتان...
باوکم کەسێکی زۆر تێگەیشتوو و رۆشنبیر بوو، بە جۆرێک، بۆ ئەو سەردەمە ئەستەم بوو جیاوازی لەنێوان کچ و کوڕ نەکرێت، بەڵام لەناو ماڵی ئێمەدا جیاوازیی نێوان کوڕ و کچ نەبوو. ئێمە (چوار خوشک و چوار برا) بووین، باوکم زۆر گرنگی بە پەروەردەی کچەکان دەدا و خۆشەویستیی زۆری بۆمان دەردەبڕی، تەنانەت بیرم نایەت هیچ کاتێک تووڕە بووبێت لێمان یان وشەیەکی نەشیاوی پێ وتبین، هەمیشە بە وشەی پڕ واتا و جوان ئامۆژگاریی دەکردین و هەمیشە خەمخۆر و رێنیشاندەرمان بوو.
لەبیرمە ئامۆژگاری دەکردین و دەیوت کە نان بێ میوان مەخۆن و حەزتان لە میوانداری بێت. هەمیشە حەزی دەکرد کەسێک یان خزمێکی بەشداریی خوانەکانی بکات. یاخود دەیوت دۆر مەکەن نە لەگەڵ دۆست و نە لەگەڵ دوژمن، کە درۆت نەکرد، هەمیشە دۆستەکە زیاتر دەبێت بە دۆستت و دوژمنەکەش کە بە پێچەوانەی تۆ کار دەکات، بەخۆیدا دەچێتەوە و پەشیمان دەبێتەوە و دەبێتە دۆستت. یان دەیوت: "پشت بە من مەبەستە، هەرگیز وا مەزانە من مەلەوانم و تۆ بچیتە ناو ئاو ناخنکێی، بەڵکوو دەبێت خۆت مەلە بزانیت بۆ ئەوەی نەخنکێیت". یەکێک لەو وتە جوانانەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە و کردوومەتە پەندی ژیانم و بە منداڵەکانی خۆشم وتووە، ئەوەیە کە دەیوت: "ژیانی مرۆڤی وەک ئێمە، وەک پەڕەیەکی سپی وایە، بێخەوش و پاکە، هەرکات بە قەڵەمێک یان پارچە خەڵووزێک رەشمان کرد، پیس دەبێت، بۆیە هەوڵ مەدەن ژیانتان خەوشدار بێت و پیسی بکەن، تا ناو و ناوبانگتان نەدۆڕێنن".
دایکیشت هەر لە بنەماڵەیەکی ئایینی بوو؟
بەڵێ، دایکیشم (پیرۆز شێخ مەحمود سەید ئەحمەد)، لە بنەماڵەیەکی ئایینی بوو، بە رەچەڵەک دەچنەوە سەر (شێخ عەبدولقادری گەیلانی)، کە بە سەیدەکانی (کۆنەپۆش) ناسراون.

بە منداڵی کەسێکی چۆن بوویت، چ یادگارییەکی ئەو کاتەت هەردەم لە یادە؟
منداڵێکی وریا و زیرەک بووم، ژیانم پڕ بوو لە یاری و بەسەربردنی کاتی خۆش. هەمیشە لەگەڵ هاوڕێکانم دڵسۆزی یەکتر بووین، لەوانە: بەدریە حەمەئەمین، نەسرینی شێخ جەلال و نیعمەتی تۆفیق بەگ...

یەکێک لەو یادەوەرییانەی کە هەرگیز بیرم ناچێتەوە، ئەوەیە کاتێک خوێندکاری سەرەتایی بووم، من و نەسرینی شێخ جەلال زۆر دڵخۆش بووین پێکەوە، پارەمان وەرگرتبوو و دەچووین خەرجی بکەین، لە رێگە بڕێک پارەمان دۆزییەوە، هەڵمانگرت و لەخۆشیاندا رامانکرد بۆ لای باوکم، وتمان: "پارەمان دۆزیوەتەوە لە فڵانە شوێن". وتی: "دەستتان خۆش بێت"، یەکسەر پێڵاوەکانی لە پێ کرد و بردیەوە بۆ شوێنەکەی و وتی: "ئێرەیە؟" وتمان: "بەڵێ". پارەکەی لە هەمان شوێن دانایەوە و وتی: "جارێکی تر هەر شتێکتان بینی و هیی خۆتان نەبوو، دەستی بۆ مەبەن". راستە لەو کاتەدا لەوانەیە پێمان ناخۆش بووبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا وانەیەکی گرنگی ژیانی فێر کردین.
ئەوکات لە رووی سیاسی و کوردایەتییەوە هەڵوێستی خێزانەکەتان چۆن بوو؟
بیرمە لە تەمەنی منداڵیمدا، بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندان بەردەوام کوچە و کۆڵانەکانی شارەکەمانی گرتبووەوە، سەردەمێکی زۆر دژوار و سەخت بوو. ئێمە ماڵمان لە بازاڕە بچکۆلەکە بوو، لە خانوویەکی دوودەستی گڵدا بووین، گەنجینەیەکمان هەبوو پڕ بوو لە دار و خەڵووز و زەخیرە. کە خۆپیشاندان دەکرا، سەرەڕای ئەوەی کاک عەبدولڕەحمانی برام بە بەردەوامی بەشداریی دەکرد، هەروەها بەهۆی ئەوەی لە ناوبازاڕەوە نزیک بووین، خۆپیشاندەران دەهاتن، دار و تێڵامان دەدانێ بۆ بەرگریکردن لە خۆیان. جاری واش هەبوو کۆمەڵێک گەنج رایاندەکردە ماڵی ئێمەوە، ماڵی ئێمە بووبووە پەناگە. دایکم لە گەنجینەکەدا دەیشاردنەوە تا پۆلیس و سەربازەکان دەڕۆیشتن و بڵاوەیان دەکرد، پاشان خواردن و پۆشاکی تری پێ دەدان تا نەناسرێنەوە، ئینجا یەکە یەکە خۆی ئەو گەنجانەی دەگەیاندەوە ماڵی خۆیان و دڵنیا دەبووەوە لەوەی کە کێشەیان نییە. منیش لەگەڵیان دەڕۆیشتم، بەڵام هەمیشە ئامۆژگارییان دەکردین و وایان راهێنابووین کە قسە نەکەین و بێدەنگ بین و هەر کەسێک پرسیاری لێمان کرد، بڵێین هیچ نازانین، چونکە دەیانوت ئەگەر قسە بکەن، ئەوا دەمانکوژن. ئەو رۆژگار و ئامۆژگارییانە بوونە دەروازەی ژیان و بیری داهاتوومانیان بنیاد نا، بەڕاستی رۆژگارێکی زۆر سەخت و ئەستەم بوو.

ئێمەش وەک چەندین خێزانی تر، یەکێک بووین لەو خێزانە سیاسییانەی کە هەردەم رووبەڕووی ناڕەحەتی و گرتن دەبووینەوە، بەحوکمی ئەوەی براکانم و زاواکانمان، لایەنگری حزبی و سیاسی بوون، هەردەم بە ئەرکی خۆیان دەزانی کە بەشدار بن لە خۆپیشاندانەکاندا. دەتوانم بڵێم، خێزانەکەمان، خێزانێکی سیاسی و نیشتمانپەروەر بووین، وەک هەر خێزانێکی تر، بەئەمەک بووە لە بەرانبەر لێپرسراوێتیدا بۆ گیانی کوردایەتی.
وەک خۆت، یەکەم خۆپیشاندان بەشداریت تێدا کردبێت، کامە بوو؟
من زۆر منداڵ بووم کە لەگەڵ منداڵانی گەڕەک لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی 1956 بەشدار بووم لە رێوڕەسمی هێنانەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی شێخ مەحمودی حەفیددا، ئەوان هوتافیان دەکێشا و ئێمەش وەڵاممان دەدانەوە.

هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتان دەستگیر کراون بەهۆی کاری سیاسییەوە؟
خۆی کاک عەبدولڕەحمانی برام بەهۆی کاری سیاسییەوە لە حزبی شیوعیدا، بەردەوام فەرمانی گرتنی هەبوو، بۆیە باوکم پیاوێکی بە کرێ بۆ گرت کە لە عیراق بیباتە دەرەوە، بیبات بۆ تورکیا یان سووریا. ئەو رۆژەی کە دەبوایە بڕۆیشتایە، بەیانییەکەی زوو، هێشتا هەتاو نەکەوتبوو، شێخ عەلیی زاوامان، هاوسەری خوشکی گەورەم (ئەختەر خان)، کە ئەویش یەکێک بوو لە کادیرە دڵسۆز و تێکۆشەرەکانی حزبی شیوعی، لە دەرگای داین و هەمووانی لە خەو راپەڕاند، وتی: "عەبدولڕەحمان هەستە لە خەو! مژدەم بدەرێ، حکومەتی مەلەکی رووخا و عیراق بوو بە وڵاتێکی جمهوری". ئەو رۆژە، 14ی تەمووزی 1958 بوو، وتی: "رزگارت بوو، ئیتر ناڕۆیت".

هیچ یادەوەرییەکی ئەو سەردەمەت لەبیرە؟
بەڵێ یادەوەریی زۆرم هەیە، یەکێک لە یادەوەرییەکان ئەوە بوو کە مەلا مستەفا لە ساڵی 1959 لە سۆڤیەت گەڕایەوە، بەهۆی کاک عەبدولڕەحمانی برام و شێخ عەلیی زاوامانەوە، منیش یەکێک بووم لەو منداڵانەی لە حزبی شیوعی هەڵیانبژاردن بۆ ئەوەی کۆتری ئاشتی هەڵبدەین بەسەر سەری مەلا مستەفادا و بەخێرهاتنەوەی بکەین، تەنانەت وێنەشیان گرتین لەگەڵ مەلا مستەفا. من ئەو کاتە خوێندکاری پۆلی چواری سەرەتایی بووم. دوای ئەو مەراسیمە، چووین بۆ ماڵی شێخ لەتیفی حەفید.

یەکێکی تر لەو یادەوەرییانەی تا ئێستاش لە یادگەمدا ماوە؛ کاتێک قوتابی شەشی سەرەتایی بووم، بە هاوکاریی دایکم، هاوکاریی فرۆشگای قوتابخانەکەم دەکرد لە کاری دروستکردنی محەلەبیدا، کە لە فرۆشگاکەدا دەفرۆشرا، چونکە خۆم زۆر حەزم لە کارکردن و هاوکاریکردن بوو. ئەوکات ئەو پارەیەی لە فرۆشگاکە دەستمان دەکەوت، دەدرا بە کارگێڕیی قوتابخانەکە، بۆ پێداویستی قوتابخانەکە خەرج دەکرا، یان دەدرا بە قوتابیی هەژار. هەر لەو کاتەوە هەستم بە لێپرسراوێتی دەکرد بەرانبەر هاوکاریکردنی بەرانبەر و راپەڕاندنی کار.
هەروەها بیرمە ئەو کاتە جل و پێڵاو و خواردن و شیر دەدرا بە قوتابخانەکان، تەنانەت جارێکیان پێڵاو دابەش کرا، زۆرم حەز لێ بوو، چووم لە ریزدا وەستام تا منیش وەریبگرم، بەڵام مامۆستایەکمان لە ریزەکە هێنامیە دەرەوە و وتی: "تۆ بۆچیتە؟ خۆ هەژار نیت". زۆر دڵم شکا، چوومەوە ماڵەوە باسم کرد، باوکم بۆ ئەوەی خەم نەخۆم، چوو لە بازاڕ بۆی کڕیم.
قۆناغەکانی خوێندنت لەکوێ خوێندووە؟
لە ساڵی 1961 خوێندنی سەرەتاییم لە قوتابخانەی (رووناکی) تەواو کردووە، خوێندنی ناوەندییشم لە ناوەندیی سلێمانی خوێندووە و دواتر چوومەتە خانەی هونەری ناوماڵ، واتە (فنون بەیتی)، کە لە ساڵی 1970 تەواوم کرد و بڕوانامەم بەدەست هێنا.

لە فنون بەیتی چیتان دەخوێند و فێری چییان دەکردن؟
لە فنون بەیتی (طرق تدریس وعلم نفس)مان دەخوێند، لەگەڵ ئەوەش، وانەیەکی پراکتیکیمان هەبوو، کە فێریان دروومانیان دەکردین.

دوای ئەوەی بڕوانامەی فنون بەیتیت بەدەست هێنا، دامەزرایت؟
بەڵێ، سێ ساڵ دوای وەرگرتنی بڕوانامە، لە ساڵی 1973 وەک مامۆستا دامەزرام.

سەرەتا لە خوێندنگەکانی ناوشار بوونە مامۆستا، یان لە گوندەکان؟
من و ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵم بوون، هەریەکەمان ناومان بۆ گوندێک دەرچوو؛ منیان لە گوندی عەواڵ لە بەکرەجۆ دانا. لەبەر ئەوەی دووەمی خوێندنگەکە بووم، لە نزیک دایاننام.

بۆ یەکەم جار کە کاری سیاسی کرد، لە چ حزبێکدا بوو و لە رێگەی کێوە بوو؟
ئەو رۆژگارانەی کە لە ناوەندی بووم، سیاسەتکردن، هەڵوێستێکی نیشتمانیانە بوو، منیش خوێندکاری ناوەندی بووم، کاتێک بەیاننامەیان هەڵدەواسی و بڵاوکراوەیان لە خوێندنگەکاندا بڵاو دەکردەوە، بەیاننامەکانم دەخوێندەوە بۆ ئەوەی بزانم چییان تێدایە. دواجار خوشکێک بەناوی پەخشان زەنگەنە، هات بۆ لام و وتی: "دەزانم ئێوە بنەماڵەیەکی رۆشنبیر و سیاسی و کوردپەروەرن، وەرە کارمان لەگەڵدا بکە". قسەکەی بووە جێگەی تێڕامان و بیرکردنەوە، بۆیە منیش پرس و رام لەگەڵ کاک عەبدولڕەحمانی برام و کاک عەلیی زاوامان کرد سەبارەت بە بابەتەکە. وتیان: "ئەگەر حەزت لە کارکردنە لە رێکخراودا، بچۆرە ناو حزبی شیوعییەوە باشترە". من بە حوکمی ئەوەی براکانم لە رێکخراوە حزبییەکاندا کاریان دەکرد، کاریگەریی لەسەرم هەبوو و حەزم لە کارکردن بوو. ئەوەبوو چوومە ناو حزبی شیوعی عیراق و بەشداریی زۆرێک لە چالاکییە سیاسییەکان و بڵاوکراوەکانی حزبی شیوعیدا دەکرد.

دوای شەش مانگ بووم بە لێپرسراوی شانە. من کارم لەگەڵ حزب دەکرد، نەک لەگەڵ ئافرەتان. ئەو رۆژگارە دەبوایە ساڵێک لەژێر چاودێریدا بوویتایە؛ خاوەنی ئەخلاق و رەوشتی بەرز بوویتایە، ئەگەر مرۆڤێکی خراپ بوویتایە، ئەوا دەریان دەکردیت. وەکوو ئێستا نەبوو بەهەڕەمەکی هەر کەسێک هەستێت بچێتە ناو حزبەوە.
لە کوێ کۆبوونەوەی حزبیتان دەکرد؟
لە گەڕەکی چوارباخ، لە ماڵی کاک عەبدوڵڵای باوکی پەخشان زەنگەنە کۆبوونەوەمان دەکرد، جارجاریش لە ماڵی خەدیجە خان، خوشکەزای عەبدولڕەحمانی ساڵحی خلە، کۆبوونەوەمان دەکرد. هەندێک جار لە ماڵی خۆشمان کۆبوونەوەمان دەکرد، ئەو رۆژگارە هەتا دراوسێکانیش دەیانزانی کە کۆبوونەوەی حزبی لە ماڵی ئێمەدا دەکرێت، هەرگیز قسەیان نەدەکرد.

جوانترین شت لە مرۆڤدا ئەوەیە کەسەکان بناغە و نەژادی خۆیان بیر نەچێتەوە، هەمیشە ئێمە شانازی بەو سەردەمەوە دەکەین، چونکە ژیان جوانییەکی خۆشبەختانەی پێ دەبەخشین دوور لە کۆمەڵێک خەسڵەتی خراپ، کە بەهۆی تێکچوونی باری ئابووری و سیاسییەوە ئێستا لە وڵاتدا زۆربەی جوانییەکان و سادەییەکانی ژیانی مرۆڤ خەریکە لەناودەچن.
لە کۆبوونەوەکاندا باسی چیتان دەکرد؟
کۆبوونەوەکانمان زیاتر دەربارەی زوڵم و زۆری حکومەتی عیراقی بوو، کە گەلی کوردیان دەچەوساندەوە و زوڵمیان لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکرد.

دەکرێت سەبارەت بە کاری رێکخستن باسی چەند چالاکی و یادەوەرییەکمان بۆ بکەیت؟
رۆژێکیان کۆمەڵێک بەیاننامەم پێ بوو، بەرەو ماڵی شەهید (عەبدولڕەحمانی ساڵحی خلە) دەڕۆیشتم، کە کۆمەڵەی (کانی ماسییەکان) شەهیدیان کرد، ئەندامی لیژنەی محەلیی سلێمانی بوو، سەرکردەیەکی ئازا و شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر بوو، دەبوایە لەبەردەم دوکانەکەی باوکمەوە بڕۆیشتمایە بۆ ماڵیان، کە لە خوار حەمامی سورەتەوە بوو. لەبەر ئەوەی کەس نەمناسێت، عەباکەم توند لە خۆمەوە ئاڵاندبوو، بەڵام لە نزیک دوکانی باوکم کەوتم، کاتێک کەوتم، خەمی خۆم نەبوو، خەمی بەیاننامەکانی بنباڵم بوو بکەوێتە سەر زەوییەکە و ئاشکرا ببم. لەگەڵ کەوتنەکەمدا، هەموو دوکاندارەکان هاواریان کرد "ئەوە کچەکەی مەلا حیکمەتە، خوایە هیچی لێ نەیەت "، بەرەو لای من رایان کرد، هاتن تا دەستم بدەنێ و هەڵمبستێننەوە، منیش لە ترسی کەوتنی بەیاننامەکان، وتم: "وازم لێ بهێنن، قەینا خۆم هەڵدەستمەوە". هەرچۆنێک بێت هەستامەوە و بەیاننامەکانم گەیاندە شوێنی مەبەست.

جارێکی تریش یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراقی بوو، خوێندکارانی حزبی شیوعی نوقڵیان بەخشییەوە، منیش وەک هەموو خوێندکارەکان دەنکێک نوقڵیان دامێ، ویستم بچم دەنکە نوقڵەکە بدەم بە کەسێک. ئەو کاتە خوێندکاری دووی ناوەندی بووم، بەیاننامەم پێ بوو و شاردبوومەوە لەژێر جلەکانمدا، هەمان رۆژ پارتییش بەیاننامەیان بڵاو کردبووەوە، بەڵام بیرم نایەت چ یادێکیان هەبوو. دوای ئەوەی دەنکە نوقڵەکەم دا بە کەسێک، پاش 10 خولەک چواردەوری خوێندنگەکە بە ئەمن و ئیستخبارات و سەرباز گیرا. خوێندنگەکەمان بەرانبەر فرقەی جاران بوو، لەو جێگەیەی ماوەیەک رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی بوو. وتیان حزبی شیوعی بەیاننامەی بڵاو کردووەتەوە، من ئاگام لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی تر نەبوو، چونکە بەیاننامەکان هەر بە خۆم بوون. کچێکی هاوڕێم ئەندامی پارتی بوو، وتی: "من بەیاننامەم بڵاو کردووەتەوە، بڕۆ چی بەیاننامەت پێیە فڕێی بدە، چواردەوری خوێندنگەکە گیراوە!" خوێندنگەکەمان پەرژینێکی تێدا بوو، هەموو بەیاننامەکانم خستە ناو پەرژینەکەوە و شاردمنەوە. لەو کاتەدا بەڕێوەبەری خوێندنگەکە بانگی کردم، بەڵام بەیاننامەکانم فڕێ دابوو. بەڕێوەبەر هەموو گیانم گەڕا، هیچی نەدۆزییەوە، وتیان: "هانی هانییەکە لەسەر تۆیە، نوقڵت بەخشیوەتەوە لێی نووسراوە حزبی شیوعی"، منیش وتم: "ئاگام لە کاری وا نییە، نە قوڵم بەخشیوەتەوە و نە خواردوومە و نە چاوم پێی کەوتووە". بەهەرحاڵ، ئەمنەکان هیچیان دەست نەکەوت و گەڕانەوە.
جاری وا هەبوو بەیاننامەیان دەداینێ لە گەڕەکەکاندا بڵاویان بکەینەوە، ئێمە عەبامان دەدا بە سەرماندا و دەمانکرد بە دیوارەکانەوە، یان فڕێمان دەدایە سوچی ماڵێکەوە، یان بەتانی و پێویستیی ژیانمان کۆ دەکردەوە و شتەکانمان دەبرد بۆ ماڵی پەخشان زەنگەنە و لەوێوە دەبران بۆ شاخ و بۆ پێشمەرگە.
ئەو کاتە جۆرێک لە کێبڕکێ لەنێوان پارتی و شیوعیدا هەبوو، تۆ هیچ حاڵەتێکی لەو جۆرەت رووبەڕوو بووەتەوە؟
بەڵێ وابوو، من لەگەڵ لێپرسراوی قوتابیانی پارتی بەردەوام لە کێبڕکێدا بووم، چونکە ئەوان زۆریان لە من دەکرد ببم بە پارتی، بەڵام من ئەو بیروباوەڕەم هەڵبژاردبوو کە خۆم دەمویست. لە خوێندنگەکاندا ئێمە هوتافمان بۆ حزبی شیوعی دەکێشا و پارتییەکانیش بۆ حزبی خۆیان، چەندین جار هوتافم بۆ حزبی شیوعی داوە، تەنانەت ناویاننابووم (عایشە زەعیم، عایشە حەکیم).

بە دیوێکی تریشدا، هاوکاری و پێکەوە کارکردنیش هەبوو، بۆ نموونە؛ ئەو کاتە مستەفای برام لێپرسراوی قوتابیانی پارتی بوو، ئەگەر بەیاننامە و بڵاوکراوەی بۆ بهاتایە، من بۆم وەردەگرت، ئەگەر منیش هەر بەیاننامە و بڵاوکراوەیەکم بۆ بهاتایە، ئەو وەریدەگرت، بێ ئەوەی هیچ کێشە و ناخۆشییەک لەنێوانماندا روو بدات. هەر کەسێکمان لە ماڵ نەبووینایە، ئەوی ترمان نهێنییەکانی دەپاراست و نەماندەهێشت کەس بزانێت. خەڵکی ئەو رۆژگارە دڵسۆز بوون بۆ یەکتری و یەکترمان خۆش دەویست. هەر کەسەمان بە رێگەی خۆمان سیاسەتمان دەکرد.
رات چییە دەبارەی کارکردنی ژنان لە بواری حزبی و سیاسی لەو سەردەمەدا؟
ئەوە روونە کە ژنان ئەوسا نەیاندەتوانی زۆر کاری سیاسی و رێکخراوەیی بکەن؛ بە ژمارە کەم بوون، ئەویش بەهۆکاری خێزانی و کۆمەڵایەتی، یان لە ترسی گرتن، یان بەناحەق لەکەدارکردنیان، بەڵام کە کاریان دەکرد، هێندە دڵسۆز و تێکۆشەر بوون، ژیانی خۆیان تەرخان دەکرد بۆ حزب و کوردایەتی. لە هیچ شتێک سڵیان نەدەکردەوە و کام کار زۆر سەخت و پڕ مەترسی بوایە، بخرایەتە سەر شانیان، بەشانازییەوە رایاندەپەڕاند و گوێیان بە گرتن و ئەشکەنجەدان نەدەدا.

تۆ لەگەڵ کێی تر لە ژنەکان پێکەوە کار و چالاکیتان دەکرد؟
من لەگەڵ خەدیجە خان، خێزانی (کاک عوسمان ماوەتی)، بەردەوام بووم، هەروەها لەگەڵ ماڵی پووری (پەخشان زەنگەنە و توبا خان)، کە ماڵیان لە چوارباخ بوو، ئەختەرێکیشمان لەگەڵ بوو، ئێستا مامۆستایە، نوخشە مەحمودیش، کۆچی دوایی کردووە، ئەمانە هەموو هاوڕێی حزبی و خوێندنگەش بووین و پێکەوە کارمان دەکرد.

سەردەمی تاوانەکانی زەعیم سدیق لە ساڵی 1963 لە سلێمانی، ئێوە لە کوێ بوون و چیتان کرد؟
لە ساڵی 1963 کاتێک قەدەغەی هاتوچۆ (منع تجول) راگەیەنرا، هەر کەسێک لە ماڵ بڕۆیشتایەتە دەرەوە، حەرەس قەومییەکان دەیاندایە بەر فیشەک و شەهیدیان دەکرد. لەو کاتەدا من خوێندکاری ناوەندی بووم، بەیانییەکیان بە دەنگی کۆپتەر و تەقە بەئاگا هاتین؛ بڵنگۆکان ئاگادارییان بڵاو دەکردەوە کە نابێت کەس لە ماڵ بچێتە دەرەوە، پشکنینە... ئێمە هەموومان لە ماڵەوە ماینەوە، کاتێکمان زانی حەرەس قەومی و بەعسییەکان بە گەڕەکەکانی شاردا بڵاو بوونەوە. ئێمە تازە پێدەگەیشتین، هەر سەرەتاتکێمان بوو، گەورەکان پێیان دەوتین "نابێت سەرەتاتکێ بکەن، حەرەس قەومییەکان سڵ لە هیچ ناکەنەوە و تەقەتان لێ دەکەن و دەتانکوژن". تا درەنگانی ئێوارە ماڵ بە ماڵ دەگەڕان، دەگەڕان بۆ ئەو ماڵانەی گومانیان لێ دەکردن. لە هەر ماڵێکدا چەک، یان بەیاننامە، یان کتێبی سیاسییان بگرتایە، پیاوەکانیان زیندانی یان شەهید دەکرد. ئەگەر ئەو رۆژە بهاتنایە بۆ ماڵی ئێمە، ئەوا یەک کۆمەڵ بەیاننامە و وێنەیان دەست دەکەوت، کە هەمووی لەناو قتوویەکدا بوو لەناو باوەڵێک، هەتا باوکیشم ئاگادار نەبوو، نەمانزانیبوو کە کاک عەبدولڕەحمانی برام لەو باوەڵەدا داینابوون. ئەوکات ئەندامی حزبی شیوعی بوو، خۆی لە ماڵ نەبوو، لە بەغدا بوو، چونکە لە ئێستگەی کوردی لە بەغدا کاری دەکرد. دوای مەنع تەجەولەکە باوکم هێنایە دەرەوە و وتی: "ئەم شتانەیان بگرتایە ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامانمان هەمووی تیا دەچوو"، بۆیە هەر هەموویانی سووتاند، من هەوڵم دا بیانخوێنمەوە، بەڵام باوکم نەیهێشت.

لەو مەنع تەجەولەدا زاواکەمان (کاک محەمەدی سەید ئیبراهیم)، هاوسەری (بەهێ خان)ی خوشکم، گیرا. هەروەها کۆمەڵێکی زۆر گەنج و تێکۆشەری ئەم شارەیان گرت و لە حامیەدا دەستبەسەر کران و ئەشکەنجەی زۆریان دان، پاشان هەندێکیان رەمی کرد و هەندێکی تریان حوکم دا و هەندێکیشیان ئازاد بوون، زاواکەمان یەکێک بوو لەوانەی ئازاد کران.
بەو جۆرە ژیان لە شاردا دەگوزەرا و شەڕیش دەستی پێ کردبووەوە لەنێوان حکومەت و شۆڕشی گەلی کورددا. شەوانە پێشمەرگە دەهاتنە ناو شار، ئێمە هەر زوو نانی ئێوارەمان دەخوارد و هەریەکەمان خۆمان دەخزاندە قوژبنێکەوە، چونکە دەبوو بە شەڕە تەقە لە شاردا. ئێمە زۆرمان پێ خۆش بوو، هەموو شەوێک پێشمەرگە بێتە ناو شار و حکومەت بێزار بکەن.
لەو کاتەدا رووبەڕووی گرتن و لێپرسینەوە بوویتەتەوە؟
بەڵێ، جارێکیان ئەو کاتەی خوێندکاری چواری فنون بەیتی بووم، لەگەڵ شیرینی وەستا رەئوف بۆ تاقیکردنەوەی سەری ساڵ سەعیمان دەکرد، کاتێکم زانی باوکم لەگەڵ کۆمەڵێک سەرباز و پۆلیسدا خۆیان کرد بە ماڵدا، وتم: "ئەوە چییە باوکە؟" وتی: "ئەمانە ماڵی شێخ عەلییان دەوێت، دەڵێن گوایە شێخ عەلی پارەی بردووە، ئەگەر تۆ دەزانیت، ماڵەکەیان نیشان بدە!" بێگومان باوکم ماڵی کچەکەی خۆی دەزانی، بەڵام بۆ چەواشەکردنیان هێنابوونی بۆ ماڵی خۆمان.

بەحساب من و باوکمیان لەگەڵ خۆیان برد تا ماڵیان نیشان بدەم، هەر دەیانوت: "کوا ماڵی شێخ عەلی؟"، بەڵام من هەر خۆم دەخڵەفاند، پاشان ناچار بردمن بۆ ماڵەکەیان و لە دەرگامان دا، باجیم کردیەوە، من نەمدەزانی ئەوان کوردی دەزانن، چونکە بەعەرەبی قسەیان دەکرد، بۆیە وتم: "باجی گیان، ئەگەر بشتانکوژن شوێنی کاک عەلی بە کەس نەڵێن"، ئەوانیش تێگەیشتن، بۆیە تاوانبار کرام و گیرام. چەند جارێک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردم، کە گوایە من شوێنی شێخ عەلی دەزانم پێیان ناڵێم. من قسەکەم گۆڕی و وتم: "من وتوومە باجی گەر بشتانکوژن مەگرین"، بۆیە لە بەیانییەوە تا کاتژمێر 9ی شەو بەند بووم، بەڵام لە ژووری بەڕێوەبەر دایاننابووم. ئەختەر خانی خوشکم و پەروین خان، کە هێوەرژنی بوو، لەگەڵ شێخ باقری برای کاکە عەلی، هەریەکەمان خرابووینە ژوورێکی جیا، تا هیچ قسەیەک لەگەڵ یەکتری نەکەین و وتەکانمان وەک یەک نەبێت.
لە کاتی لێپرسینەوە لە ئەختەر خان، زۆر ئازایانە لە بەڕێوەبەر تووڕە دەبێت و دەڵێت: "حکومەتێک نەتوانێت مێردی من بگرێت، من لە کوێ دەتوانم بیگرم، من سێ رۆژە لە ماڵی باوکمم، ئێستا هاتوومەتەوە و دەبیستم کە دەڵێن پارەی بردووە، من هیچ هەواڵم لێی نییە". چەند رۆژێک باجیمیان لەوێ هێشتەوە، ئەمن و پۆلیسەکان چەند هەوڵیان دا، بێسوود بوو، بۆیە ناچار ئەویشیان ئازاد کرد.
ئێوە نەتاندەزانی لەسەر چی کاک عەلییان دەوێت؟
لەڕاستیدا ئێمە ئەوکات وردەکارییەکانمان نەدەزانی کە چی روویداوە، بەڵام هەرچۆنێک بێت کەسمان شوێنی کاکە عەلیمان نەدەوت.

لە لێکۆڵینەوەکاندا چییان پێ دەوتیت؟
ئەو ماوەیەی بەند کرابووم، چەند دادوەرێک بانگیان کردم، دەیانوت: "ئێمە دڵسۆزی تۆین، تۆ کچیت، با شەو لە بەندیخانە نەمێنیتەوە، راستییەکەی بڵێ شێخ عەلی لەکوێیە؟". وتم: "نازانم". وتیان: "ئەی بۆ کچتان داوە بە پیاوێکی شیوعی؟" وتم: "هەر نازانم شیوعی چییە، بەس ئەوەندە دەزانم باوکم وتویەتی شێخن و بەرزنجین و خێزانێکی باشن، بۆیە کچمان داوەتێ".

تۆ کەی و چۆن ئازاد کرایت؟
کاکە حەمەی سەید ئیبراهیمی زاوامان، کە هاوسەری بەهێی خوشکمە، واستەیەکی بۆ کردم، کاتژمێر 9ی شەو ئازادیان کردم و پاشان بەپێی لێکۆڵینەوەکان من درام بە دادگای موسڵ. چەند جارێک ئاگاداکردنەوەم بۆ هات کە بچم بۆ دادگا، بەڵام بەهۆی ئەوەی خوێندکار بووم و بەبۆنەی دەوامی خوێندنگە و تاقیکردنەوەوە، مۆڵەتم وەردەگرت و نەدەچووم، تا بەو شێوەیە دوای چەند دانیشتنێکی دادگا، کۆتاییان بە بابەتەکە هێنا.

تا کەی لە حزی شیوعیدا کارت کرد و بەردەوام بوویت؟
تا ئینشیقاقەکەی ساڵی 1967 لە کاری حزبیدا بەردەوام بووم. پاش ئینشیقاقەکە، کە زانیم دوو کوتلەن و هەر لایەنە و بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی هەیە، وازم هێنا. هۆکارێکی تری وازهێنانم ئەوە بوو کە من دوای ئینشیقاق زیاتر قیادەی مەرکەزیم بە دڵ بوو، بەڵام هاوڕێکانم هەموویان لیژنەی مەرکەزی بوون، بۆیە پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نەما و وازم هێنا.

لێرەدا با بچینە سەر باسی خێزانی و کار؛ کەی هاوسەرگیریت و کرد و لەگەڵ کێ؟
پاش ساڵێک لە کۆتاییهاتنی قۆناغی خوێندن، لە ساڵی 1971 لەگەڵ خالید مەلا سەید قادر حەسەن هاوسەرگیریم کرد.

دۆخ و ژیانتان چۆن بوو؟
ژیانێکی زۆر سادە و ساکار دەژیاین، بەڵام ئاسوودە بووین.

چەند منداڵتان هەیە؟
خاوەنی چوار کچ و یەک کوڕین، بە ناوەکانی: ڤیان، ئاشنا، جووتیار، رۆشنا و ئەڤین.

پێشتر وتت وەک مامۆستا لە عەواڵ دامەزرایت، هەم خوێندنگەکەتان و هەم دۆخی خۆتان لەوێ چۆن بوو؟
خەڵکی عەواڵ زۆر چاک و دڵسۆز و خەمخۆری مامۆستا بوون. خوێندنگەکەمان دوو ژوور و ساڵۆنێکی خنجیلە بوو، ساڵۆنەکە کرابوو بە ژووری کارگێڕی و ژوورەکانیش پۆلی یەک و دوو بوون.
من و هاوڕێیەکم، کە ناوی پەری بوو، خێزانی جەنابی رەمزی مەلا مارف، لە ماڵی حاجی شێخ رەسوڵ هۆدەیەکمان گرتبوو، زۆر خۆش دەژیاین. ئەو کاتە ژیان زۆر سادە و ساکار بوو، رۆژانە دەعوەتیان دەکردین، ئێمە پرسمان بە حاجی شێخ رەسوڵ دەکرد تا بچین یان نەچین، چونکە وەک گەورەی خۆمان تەماشامان دەکرد و زۆر ئاگادارمان بوو.
لە خوێندنگەکەوە بۆ یاڵەکەی بەکرەجۆ ماوەی زیاتر لە 10 خولەک بەبێ دەڕۆیشتین، زۆربەی کات چۆڵ بوو، حاجی شێخ رەسوڵ کوڕەکەی لەگەڵ دەناردین تا بەتەنیا نەبین. قوتابییەکانمان وریا بوون، زۆرمان خۆش دەویستن و وەکوو منداڵی خۆمان مامەڵەمان لەگەڵ دەکردن.

دیارە هەردووکتان لەو کاتەدا هاوسەرگیرتان کردبوو، منداڵتان هەبوو؟
بەڵێ، یەکی کچێکمان هەبوو.
بەڵێ، یەکی کچێکمان هەبوو.
تا کەی لەوێ مایتەوە؟
دوای ساڵێک بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە بەتەنسیب هاتمەوە بۆ سلێمانی و لە قوتابخانەی (گزنگ)ی سەرەتایی، کە دەکەوتە خوار کانێسکان، نزیک باخی گشتی، دەستبەکار بووم.
خاتوو نەسرین بەڕێوەبەر بوو، ژنێکی زۆر باش و جوان بوو، قوتابخانەیەکی رێکوپێک و بەتەرتیب بوو، مامۆستاکان رێزی یەکتریان لابوو، وەکوو خوشک مامەڵەیان دەکرد.

وانەت بە پۆلی چەند دەوتەوە؟
ئەو ساڵە پۆلی پێنجەم و شەشەم وەرگرتبوو، زۆر دڵخۆش بووم، زۆر بەجدی وانەم دەوتەوە، چونکە تازەدەمەزراو بووم.

مەبەستت چییە کە دەڵێیت ئەو ساڵە، یەک ساڵ لەوێ مایتەوە؟
بەڵێ، هەر ئەو ساڵە لە قوتابخانەی گزنگ مامەوە، لە دواییدا گەڕامەوە بۆ قوتابخانەی عەواڵ و بۆ ماوەی سێ مانگ لەوێ دەوامم کرد، دواتر بەفەرمی گواسترامەوە بۆ قوتابخانەی (زانیاری) لە گەڕەکی خەبات.

لەوێ مامۆستاکان پەیوەندیتان چۆن بەیەکەوە؟
ئەو قوتابخانەیە زۆر خۆش بوو، هەرگیز لە یادم ناچێت، زۆرترین یادگاریی خۆش و جوانم لەو قوتابخانەیە تۆمار کرد. هەموو وەک یەک خێزان هەڵسوکەوتمان دەکرد، رۆحی یارمەتی و خۆشەویستی و رێز لەناوماندا بوو، ئازار و ناخۆشیی یەکێکمان، ئازار و ناخۆشیی هەمووان بوو. هەرچەندە ئەو کاتە ماڵەکەم لە دەوامەکەمەوە زۆر دوور بوو، کە لە گەڕەکی شەهید ئارام، نزیک دووڕیانەکەی سەرچنار بوو و بە ئۆتۆمبێل و بە پاس هاتوچۆمان دەکرد، بەڵام زۆر دڵخۆش بووم.

مامۆستاکان و بەڕێوەبەر زۆر چاک بوون، سوێندمان بە سەری یەکتری دەخوارد و خۆشەویستییەکی زۆر لەنێوانماندا هەبوو. هەریەکە بەرپرسیارێتییەکی گرتبووە ئەستۆ و کارئاسانیمان بۆ یەکتری دەکرد، بەڕاستی خێزانێکی زۆر بەختیار بووین پێکەوە. دەچووین بۆ سەیران و گەڕان و گەشت پێکەوە، ئەوەندە متمانەمان بە یەکتری هەبوو، زۆر بەئاشکرا باسی سیاسەت و پێشمەرگەمان دەکرد، باسی قارەمانێتیی کورد و شۆڕشەکانمان دەکرد.
هیچ بەسەرهاتێکی ئەو کاتەی خۆت، یان مامۆستاکانی هاوڕێت لەبیرە؟
رۆژێک مامۆستایەکمان لە کاتی تەواوبوونی دەوام ئۆتۆمبێلەکەی نەهاتبوو بەشوێنیدا، ناچار تاکسی گرتبوو بۆ ئەوەی بڕواتەوە. تاکسییەکە شوێنی زۆر پێ کردبوو تا گەیاندبوویە ماڵەوە، چونکە رێگەکان گیرابوون، مامۆستاکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت ئەم شۆفێرە گوناحە، ماندوو بووە، زۆر شوێنی کردووە، بۆیە پارەی زیاتری دەداتێ. کاتێک مامۆستاکە خەریکە دادەبەزێت، شۆفێرەکە لەو کاتەدا پێی دەڵێت ئەو پارەیە زۆرە، مامۆستاکەش پێی دەڵێت قەیناکە، تۆ زۆر ماندوو بوویت و ئەملاولات زۆر کرد. شۆفێرەکە پێی دەڵێت من ناناسیت؟ مامۆستاکەش دەڵێت نەخێر. شۆفێرەکە دەڵێت من ملازم موحسینم. مامۆستای داماو یەکسەر دەبوورێتەوە و لە نەخۆشخانە هۆشی دێتەوە. کاتێک هاتەوە بۆی باس کردین، وتی: "من چۆن بزانم ئەوە، رانکوچۆغەی کوردیی لەبەردا بوو و کڵاشی لە پێدا بوو، هەرگیز بڕوام نەدەکرد ئەو بێت".

تۆ وەک مامۆستایەک لەگەڵ قوتابییەکانت چۆن بوویت، توند بوویت یان نەرمونیان؟
من لە ژیانی مامۆستایەتیمدا، بەشێوەیەکی گشتی، دوو لایەنم گرتبوو؛ هەندێک کات زۆر توند بووم، تا قوتابییەکان وتەکانم جێبەجێ بکەن و زۆر کاتیش وەک هاوڕێ بووم لەگەڵیان، قسەی خۆش و پێکەنینم بۆ دەکردن، تا وانەکەیان خۆش و پڕ چێژ بێت لایان و باشتر تێیبگەن.

لە قوتابخانە رژێم کێشە و گرفتی بۆ دروست دەکردن؟
بەڵێ، بۆ نموونە؛ رۆژێکیان لە قوتابخانە بووین، قوتابیانی پۆلی پێنج و شەش هاتن وتیان: "مامۆستا، کە دەمانبەن بۆ مەشقی (طلائع)، کوڕەکان قسەی زۆر نەشیاومان پێ دەڵێن و باسی خۆشەویستیمان بۆ دەکەن". منیش لەو کاتەدا یاریدەدەری بەڕێوەبەر بووم، هەموو قوتابییەکانم کۆکردەوە و پێم وتن کە لەمەودوا جلی طلائع لەبەر نەکەن و نەچن بۆ هیچ شوێنێک، گەر وتیان بۆ نایەن، بڵێن ست عائیشە وتویەتی. لەو کاتەدا ئەوە کارێکی چاونەترسانە بوو بۆ من، چونکە دەکرا رووبەڕووی کێشەی زۆر ببمەوە. دوای سێ چوار رۆژ لە ئەمنی سلێمانییەوە هاتن بەدوامدا، خاتوو ژیان، کە بەڕێوەبەرمان بوو، وتی: "منیش دێم"، وتم: "خۆم دەچم، بزانم چییان دەوێت". راستە هەندێک ترسم لێ نیشت، چونکە من کاتێک خوێندکاری ناوەندی بووم، لە ئەمنی سلێمانی بانگ کرابووم بەهۆی زاواکەمانەوە، وەک پێشتر ئاماژەم پێ کرد. کاتێک چوومە ژوورەوە زۆر بەناشرینی قسەیان لەگەڵ کردم و پرسییان: "وات وتووە؟" وتم: "بەڵێ". وتیان: "بۆ وات وتووە؟"، وتم: "حزبی بەعس دەڵێت: کل من یعمل بجد، هو وطني". وتیان: "ئێ"، وتم: "قوتابییەکان هاتن وتیان کوڕەکان باسی شتی هەڵە و خۆشەویستیمان بۆ دەکەن، ئەمانەش لە حزبی بەعسدا قەدەغەن و نابێت ئەم رەوشتانە باس بکرێن و هەبن". هەروەها هەندێک شتی ترم بۆ باس کردن و لە کۆتاییدا وتم: "تا قوتابییەکان سەریان لێ نەشێوێت و خەریکی کاری لابەلا نەبن، بۆیە ئەوانەم وتووە". لەو کاتەی خەریکی لێکۆڵینەوە بوون لەگەڵم، خاتوو ژیانیش هاتبوو، ئەویشیان بانگ کرد و هەندێک قسەیان لەگەڵمان کرد و دوای ئەوە رەوانەیان کردین، بەو مەرجەی کە جارێکی تر هەڵەی وا نەکەین. باش بوو ئەو جارەش بەسەلامەتی نەجاتمان بوو.

تا کەی لە قوتابخانەی زانیاری مایتەوە؟
تا ساڵی 1983 لە قوتابخانەی زانیاری بووم، دواتر گواسترامەوە بۆ قوتابخانەی شەکرەکە، کە ئێستا ناوی (سەعید کابان)ە، چونکە ئەو قوتابخانەیە لە ماڵەکەمەوە نزیک بوو.

سەردەمێک رژێمی بەعس زۆری لە فەرمانبەر و مامۆستایان دەکرد بۆ واژۆیان بۆ بکەن، ئێوە لەو بارەیەوە هیچ گرفتێکتان بۆ دروست بوو؟
دەوامی ئێمە زۆربەی مامۆستاکان واژۆی بەعسێتیمان نەکردبوو، چونکە پێش ساڵی 1978 دامەزرابووین، پێویستی بە هیچ نەدەکرد، مەگەر بەزۆر پێیان بکردینایە، بەڵام ئەوانەی تر لەبەر بژێوی و خێزان و باری ئابووری و بڕوانامە، ناچار بوون کە واژۆ بکەن، هەرچەندە زۆربەیان لە ناخەوە دڵسۆزی کورد و کوردستان بوون، زیانیان بۆ کەس نەبوو، ئاگاداری یەکتر بووین و بەتەنگ یەکترییەوە بووین. هیچ کێشە و گرفتێکمان نەبوو لەگەڵ یەکتری.

رۆژێکیان لێپرسراوێکی حزبی بەعس هات بۆ ئەوەی هەر مامۆستایەک واژۆی نەکردووە، بیکات، ئەوکات خاتوو نەسرین حەمەسەعید بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بوو، دوو دەوام بووین، منیش یاریدەدەر بووم لە یەکێک لە دەوامەکاندا. بەڕێوەبەر بە کاری قوتابخانەکە چووبوو بۆ بەڕێوەبەرێتی پەروەردە و من لە شوێنی ئەو دەوامەکەم بەڕێوە دەبرد. لێپرسراوەکەی حزبی بەعس هاتە ژوورەوە و مامۆستاکانیان بانگ کرد، پاشان یەکێک لەو جەماعەتە دەستی کرد بە قسەکردن و بە شانوباڵی حزبی بەعسدا هەڵیدا و پاشان وتی: "دەبێت هەمووتان واژۆ بکەن!" منیش وتم: "ئێمە هەموو بە رێکوپێکی کاروباری خۆمان بەڕێوە دەبەین، زۆر جدین، بەڵام ناتوانین حزبایەتی بکەین، منداڵمان هەیە و بەرپرسیارێتی ماڵمان لەسەر شانە و ماندووین، هیچ پەیوەندیمان بە سیاسەتەوە نییە". مامۆستاکانیش، ئەوەندەی لەبیرم بێت: (مامۆستا شیرین، هاوسەری کاک مستەفا فەقێ سلێمان، مامۆستا سەمیرە، هاوسەری رەشید خۆشناو، مامۆستا سەبریە رەزا، هاوسەری شێخ عەلی لە کارگەی جگەرەی کەرکوک و مامۆستا ئەڵماس، هاوسەری کاک تەحسین کەرکوکی...) بوون، هەمان قسەی منیان دووبارە کردەوە. هەروەها وتم: "بەناوی خۆم و مامۆستاکانەوە دەڵێم کە نابین بە بەعسی، چونکە ئێمە فریای ناکەوین خەریک سیاسەت بین بەهۆی گیروگرفتی ماڵ و خێزان و قوتابخانەوە، ئەرک و کارمان زۆرە و دەشترسین شەو ئەوانەی شاخ بێنە سەرمان و بمانکوژن، خۆتان دەزانن هەموو شەوێک تەقە دەست پێ دەکات و خەڵک دەکوژرێت، ئێوە پارێزگاریمان لێ دەکەن ئەگەر ئێمە واژۆی بکەین؟" مامۆستا سەبریەش وتی: "ئێمە عەرەب نین کوردین، بەعسیش واتە عەرەب، بۆیە واژۆی ناکەین". دەستیان کرد بە قسەی نەشیاو و بێڕێزانە قسەیان بەرانبەر هەردووکمان کرد، مامۆستاکان زۆر باش و بەهەڵوێست بوون، وتیان: "ئەمان راست دەکەن؛ دەترسین، ئێمە تەنیا دەوام و کاری خۆمان جێبەجێ دەکەین و پەیوەندیمان بە کەسەوە نییە". پاشان هەستان بڕۆن، وتیان: "ست عائیشە میوان وا دەبرێت بەڕێوە، خۆ هیچتان بۆ نەهێناین". من پێشتر کارگوزارەکانم ئاگادار کردبووەوە تا هیچ نەهێنن، تەنانەت ئاویش، بۆیە وتم: "هەموو شتێک بۆ ئێمە قەدەغەیە، کەواتە بۆ لە خۆم گەورەتریش قەدەغەیە". ئیتر ناونیشانی من و مامۆستا سەبریەیان وەرگرت و رۆیشتن، راستەوخۆ دوای ئەوان ئێمەش رۆیشتین و تاوەکوو 10 رۆژ نەچووینەوە بۆ قوتابخانە و خۆمان شاردەوە. کاتێک زانیمان هیچ لەئارادا نییە، چووینەوە و دەوامی خۆمان کردەوە.
جگە لە واژۆی حزبی بەعس، کێشەی تریان بۆ دروست دەکردن؟
بەڵێ، رووداوی زۆرمان بەسەر دەهات، بەڵام چاونەترس بووین. رۆژێکی تر بەرپرسێکی لاوان هەبوو هات بۆ قوتابخانە و سەردانی کردین، ئەوکات دەبوایە پێنجشەممان لە قوتابخانەکان ئاڵا هەڵبکرایە و تەقە بکرایە، ئێمە زۆر کەم دەمانکرد، بە رێکەوت ئەو پێنجشەممەیە ئاڵا هەڵکرا و تەقە کرا. ئەو کابرایە هات و بەخۆبەزلزانییەوە دانیشت، سەرەتا وامانزانی باوکی قوتابیی خۆمانە، تا ئەوەی وتی: "ست نەسرین و ست عائیشە، بۆچی پێنجشەممان ئاڵا هەڵناکەن، پێم گەیشتووە ئێوە گوێ نادەن بە ئاڵا و سروودی نیشتمانی". وتمان: "کێ ئەوەی وتووە، کێ ناڵێت دوژمنی ئێمە نییە، ئێمە قبوڵی ناکەین، بزانە ئاڵا هەڵکراوە یان نا". کاتێک سەیری کرد هەڵکرابوو، وتی: "راست دەکەن، وایان بە ئێمە وتووە". بڕوا بکە دوو مانگ زیاتر دەبوو ئاڵامان هەڵنەکردبوو، پاشان وتی: "ست عائیشە دەڵێن تۆ بە نینۆک چەپڵە لێ دەدەیت، ئەگەر وابێت، سزای باش دەدرێیت". وتم: "ئەو کەسە بهێنە کە وای پێ وتوویت، تا راستییەکان بڵێت". خۆی لەڕاستیدا زۆربەی مامۆستاکان وایان دەکرد، هەر من نەبووم کە بەو شێوەیە چەپڵەم لێ دەدا.

یەکێکی تر لەو کێشانەی رووبەڕووم بووەوە؛ مامۆستایەکمان هەبوو، ناوی (عەلاء) بوو، لێپرسراوی رێکخراوی بەعسیی سەرچنار بوو، بەڵام کوڕێکی زۆر باش و بەئەدەب بوو، هەموو مامۆستاکان رێزیان لێ دەگرت و خۆشیان دەویست، ئەویش رێزی هەمووانی دەگرت، خراپەی بۆ کەس نەبوو لە قوتابخانە، ئیتر ئێمە لە دەرەوە قوتابخانە نەماندەزانی کاری چییە. من وەکوو خۆم، مۆڵەتم دەدایە کە بچێتەوە سەردانی ماڵ و منداڵەکەی بکات لە حللە، چونکە لەوێ نیشتەجێ بوو، کاتێک دەگەڕایەوە، قەیماغ و سەموونی دەهێنا بۆ هەموو مامۆستاکان. ئەگەر لە قوتابخانە نەبووایە، من مووچەکەم بۆ وەردەگرت. رۆژێک پاشنیوەڕۆکەی هات بۆ ماڵی ئێمە تا مووچەکەی وەربگرێت، لەو کاتەشدا دوو پیاو هاتن وتیان: "ئەمە ماڵی مامۆستا عائیشەیە؟" وتم: "بەڵێ"، وتیان: "لە ئەمنی عامەوە بانگ کراویت بۆ پرسیارلێکردن". منیش وتم: "کوا پسووڵەی ئاگادارکردن"، کاتێک سەیرم کرد، نووسرابوو: عائیشە عەبدولکەریم. وتم: "ئەمە من نیم، چونکە ناوی من عائیشە عەبدولحەکیمە". وتیان: "تۆ لە قوتابخانەی شەکرەکە نیت؟" وتم: "با، بەڵام ئەوە من نیم". کاک عەلا ناسنامەکەی خۆی دەرهێنا و نیشانی دان و وتی: "خۆم دەیهێنم". من نەمدەناسین، دیاربوو کاک عەلا دەیناسین. پاشان بە منی وت: "ست عائیشە، با کاک شێخ خالید لەگەڵ من بێت و تۆ لە ماڵ مەمێنە و بڕۆ". دەرکەوت شکاتم لێ کراوە لەسەر ئەوەی من بە مامۆستاکانم تووە "بۆچی دەبن بە بەعسی، شوورەییە بۆ ئێوە، خۆ کوردن و حەقە نەچنە کۆبوونەوەکانەوە"، ئیتر کاک عەبدولڕەحمان و شێخ خالیدی هاوسەرم ناچار رۆیشتن بە واستە ئەوراقیان شاردەوە و نەیانهێشت بگیرێم، دوای چەند رۆژێک شتەکان ئاسایی بوونەوە و چوومەوە بۆ دەوام.
هەر لە قوتابخانە تووشی ئەو بەسەرهات و کێشانە دەبوویت، یاخود لە دەرەوەی دەوامیش؟
ئەو سەردەمە لە هەر شوێنێک بوویتایە کێشە و گرفت هەبوو، بەتایبەتی ئەگەر کورد بوویتایە، بۆ نموونە؛ لە هەشتاکاندا تووشی فەقەرات بووم، بۆ چارەسەر رۆیشتم بۆ بەغدا، کاتێک گەیشتینە شەقامی (سەعدون) پۆلیسی هاتوچۆکە کە بینی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەمان سلێمانییە، وەستاندینی و وتی: "سەرپێچیتان کردووە و دەبێت غەرامە بکرێن". ئەوانەی لەگەڵمان بوون، وتیان: "با بڕۆین، نەخۆشمان پێیە و بێتاقەتە، ئێمە شارەزای بەغدا نین و یەکەم جارمانە هاتووین". هیچ سوودێکی نەبوو، وتی: "دابەزن!" منیش بە لەقەلەق دابەزیم و داوای لێبووردنم لێ کرد و وتم: "ئێمە کوردین و شارەزای ئێرە نین، با بڕۆین". کەچی وتی: "خرب لکرد"، منیش زۆرم پێ ناخۆش بوو، یەک زللەم لێ دا و وتم: "خرب کل العرب". دوای ئەوە ئەفسەرێکی هاتوچۆ کە لەو شوێنەوە نزیک بوو، هات و وتی: "ئەوە چییە؟" منیش بۆم گێڕایەوە کە چی روویداوە. ئەویش لە پۆلیسەکە تووڕە بوو و وتی: "ئەمانە عیراقین و هاونیشتمانین، شارەزای ئێرە نین و دەبێت هاوکارییان بکەین نەک ئاوا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین".

باشە، لەو قوتابخانەیە تا کەی مایتەوە؟
لە ساڵی 1988بەهۆی ئەوەی واژۆم بۆ حزبی بەعس نەکرد، لە یاریدەدەری لابرام و کرامەوە بە مامۆستا، دواتر منیش خۆم گواستەوە بۆ خوێندنگەی (ئاسوودە)، کە ئەوکات خوێندنگەیەکی تازە بوو، زۆر پاکوخاوێن و جوان بوو، بەڕێوەبەر و مامۆستای زۆر چاک و رێکوپێکی لێ بوو.
دەتوانم بڵێم زۆر بەختم هەبووە، چونکە لە هەموو خوێندنگەکان زۆر ئاسوودە بووین و هاوکاری یەکتر بووین و بە رێکوپێکی دەواممان دەکرد و کێشەکانمان چارەسەر دەکرد.

لەو خوێندنگە تازەیە کێ بەڕێوەبەرتان بوو؟
مامۆستا محەمەدی حەمەساڵح بەڕێوەبەرمان بوو، پیاوێکی زۆر بەڕێز و ماندوو و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو، خوای گەورە لێی خۆش بێت.

لەم خوێندنگەیەش تووشی کێشە و گرفت دەبوویت بەهۆی هەڵوێستەکانتەوە، یان دوای لابردنت لە یاردەدەری، ئیتر بەو شێوەیە نەمایت؟
هەر بەردەوام بووم لەسەر هەڵوێست و چالاکییەکانم، ئەگەر زیاتر نەبووبێت، کەمتر نەبووە. بۆ نموونە؛ لە خوێندنگەی سەعید کابان مامۆستایەکمان هەبوو ناوی (لەیلا عەبدوڵڵا) بوو، هاوسەرەکەی پێشمەرگە بوو لە شاخ، پێیان دەوت (بورهانی جیهاز)، هاوینان دوای تەواوبوونی خوێندن، دەڕۆیشتە دەرەوە بۆ لای هاوسەرەکەی، من لەجیاتی ئەو مووچەکەیم وەردەگرت و دواتر کەسێکی نزیکی لێی وەردەگرتم، بەڵام لیستی مووچەم واژۆ نەدەکرد، کەسێکی نزیکی دەیکرد. رۆژێکیان لە (منەزەمەی حەتین) بانگ کرام، کە رۆیشتم، وتیان: "تۆ ست عائیشەیت؟" وتم: "بەڵێ". وتیان: "تۆ مووچەی لەیلا عەبدوڵڵا وەردەگریت؟" وتم: "نەخێر، من مووچەکەی وەرناگرم، خۆی هەموو مانگێک دێت بۆ مووچەکەی و واژۆی دەکات، دەتوانن سەیری واژۆکەی بکەن". وتیان: "ئێ باشە، لەکوێیە؟" وتم: "نازانم لەکوێیە، من بەس لە خوێندنگە دەیناسم". هەڕەشەی زۆریان لێ کردم و وتیان: "ئەگەر ئەو کارەت کردبێت، نەفیت دەکەین بۆ چباش"، بەڵام بێدەنگ بووم و هیچم نەوت. دواتر ئیزنیان دام و رۆیشتم.
جگە لەوەش، هەمیشە هاوکاریم دەکردن؛ کاتێک هاوسەرەکانیان دەهاتەوە، ئەوان دەڕۆیشتنەوە و من وانەکانم بۆ وەردەگرتن. هەندێک جار نەمدەهێشت بەڕێوەبەریش بزانێت.

هەر ئەو بوو، یان مامۆستای تریش بوو؟
مامۆستای تریش بوون، بۆ نموونە؛ مامۆستا پەروینی جەلال قەرەداخی، هاوسەری کاک حەسەنی ئاو، کە لە خوێندنگەی ئاسوودە وانەی کوردیی دەوتەوە، بێ ئەوەی بەڕێوەبەر ئاگادار بێت، دەڕۆیشتەوە و من وانەکەیم وەردەگرت و دەموتەوە. هەندێک جاریش بەڕێوەبەر خۆی ئاگادار بوو کە بەو شێوازە هاوکارییان دەکەم، بەڵام قسەی نەدەکرد، خۆی وا نیشان دەدا کە ئاگادار نییە.

کە راپەڕین کرا ئێوە لە کوێ بوون و چیتان کرد؟
کە راپەڕین کرا، ماڵمان لە گەڕەکی شەهید ئارام بوو، کە ئەوکات (حەی سەدام)یان پێ دەوت. زۆر دڵخۆش بووین بە سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە، هێزی دەدا بە هەموو ماڵێکی کوردی بەئەمەک و دڵسۆز. لە دەستی زوڵم و زۆرداریی بەعس رزگارمان بوو.

ئەوەندەی پێ نەچوو کە سوپای رژێم هێرشیان کردەوە و کۆڕەوە مەزنەکە روویدا، ئەی لە کۆڕەوەکەدا ئێوە لە کوێ بوون و چیتان کرد؟
رۆژێک پێش کۆڕەوەکە، ئێمە بە میوانی چووبووین بۆ ماڵی خزمێکمان لە نەسر و باریکە، بۆ نیوەڕۆ دەعوەت بووین، بەتەما بووین پاشنیوەڕۆ بگەڕێینەوە، بەڵام لەوێ نەیانهێشت بێینەوە. ئەوەبوو کاتژمێر 12ی شەو هەواڵمان بۆ هات کەوا خەڵک دەڕۆن و دۆخەکە باش نییە. یەکسەر رادیۆ کرایەوە، مام جەلال قسەی دەکرد، دەیوت رێگەیان بدەن با بڕۆن. چووینە دەرەوە، لە سەربانەوە سەیری رێگەی سلێمانی-عەربەتمان کرد، هەمووی ئۆتۆمبێل بوو دەڕۆیشتن، ئیتر بەتەواوی زانیمان کە دۆخەکە تێک چووە. ئێمەش خۆمان کۆکردەوە تا بگەڕێینەوە سلێمانی، چونکە هیچ شتێکمان پێ نەبوو، تەنانەت ئاڵتوون و پارە هەمووی لە ماڵەوە بوو. زۆر هەوڵمان دا بگەڕێینەوە، بەڵام رێگەیان پێ نەداین بگەڕێینەوە، وتیان مادام منداڵتان پێیە، هەوڵ بدەن بڕۆن، چونکە دۆخەکە هیچ باش نییە. ناچار کەوتینە قافڵەی ئۆتۆمبێلەکانەوە و تا سەر سنووری ئێران رۆیشتین. چەند رۆژێک لەسەر سنوور ماینەوە. لە رێگەمان بەرەو سنوور، کارەساتی زۆر ناخۆش و دڵتەزێمان بینی؛ چەندین خێزان پەرتەوازە بووبوون و لە یەکتری دابڕابوون، چەندین کەس بە پێی پەتی و پێڵاوی دڕاوەوە، یان بەو سەرمایە جلێکی تەنکیان لەبەردا بوو و لەتاو برسێتی و سەرما هەڵدەلەرزین، چەندین منداڵ بە باوەشی دایکییەوە لەسەرما رەق بووەوە و چەندین منداڵ لە ئامێزی دایک و باوکیان دابڕابوون.

لەسەر سنوور دۆختان چۆن بوو و چەند مانەوە؟
لەسەر سنوور دۆخمان زۆر خراپ بوو. بە لۆری خواردنیان دەهێنا، خەڵک لەتاو برسێتی و نەبوونی و سەرما، پەلاماری شتەکانیان دەدا. زۆربەی کات ئەو کەسانەی خواردنەکان و شتەکانیان دابەش دەکرد، هەر لە دوورەوە شتەکانیان هەڵدەدا بۆ خەڵکەکە، لەو کاتەدا زۆر کەس ئازاریان پێ دەگەیشت و چەندین کەس سەریان شکا، چونکە خواردنی لەقوتوونراویشیان تێدا بوو.
دوای حەفتەیەک مانەوەمان لەسەر سنوور، چووینە ناو ئێران.

لە ئێران چوونە کوێ؟
بردیانین بۆ ناوچەیەک پێی دەوترا (قروە)، شوێنێکی زۆر ناخۆش و دوورەدەست بوو، هەمووی خێمە بوو. پاسدارەکانی لەوێ بوون، هەموویان فارس بوون.

لە ئۆردووگاکەدا بژێویتان چۆن بوو، چییان دەدانێ؟
لەو ماوەیەی کە لەناو ئۆردووگاکەدا بووین، بە تیروپشک کەلوپەلیان دابەش دەکرد: بەتانی، چرای فانۆس، قاپ و زۆر شتی تر... جا من بەختم زۆر بوو، زۆربەی شتەکان بۆ من دەردەچوو، ناچار وتیان ئیتر ناوی تۆ دەردەهێنین لە تیروپشکەکە. وەکوو خواردنیش؛ لەوێ هەر برنج و پەتاتە هەبوو، ئەوەندەیان پەتاتە داینێ، کچە بچووکەکەم (ئەڤین) دەیوت دایکە سەدام نەیکوشتین، پەتاتە دەمانکوژێت، چونکە هەموو رۆژێک هەر ئەوە دەخورا. راستە بە شێوەی جیاواز ئامادەمان دەکرد، بەڵام بەخوا هەمووی هەر پەتاتە بوو.
پاش ماوەیەک بنکەیەکی تەندروستیی بچووکیشیان لەناو خێمەیەکدا بۆ کردینەوە، بەهۆی ئەوەی کچە گەورەکەم (ڤیان) یاریدەدەری پزیشک بوو، کاری لەگەڵ دەکردن و هاوکاریی خەڵکەکەی دەکرد بە شێوەی خۆبەخش.

نەتاندەتوانی لە دەرەوە خواردن بهێنن، یان کەسێک بۆتان بهێنێت؟
هەوڵمان دەدا، بەڵام هەر وا ئاسان نەبوو؛ بیرمە رۆژێکیان داوامان لە کەسێک لەوانەی شتیان بۆ ناو ئۆردووگاکە دەهێنا کرد و پارەمان دا پێی کە کیلۆیەک گۆشتمان بۆ بکڕێت لەبەر خاتری منداڵەکان. کاتێک بۆی هێناین، لەخۆشیاندا خێرا شتمانەوە و وتمان بۆ نیوەڕۆ ئامادەی دەکەین؛ خستمانە سەر عەلادین. منداڵەکان لەخۆشیاندا پێدەکەنین و هەڵدەپەڕین و چەپڵەیان لێ دەدا، زۆر دڵخۆش بووم بە بینینی دیمەنی منداڵەکان، بەڵام ئەوەی جێی خەم و ئازار بوو؛ گۆشتە نەکوڵا بۆ ئەو ژەمە، ناچار تەنیا ئاوی گۆشتەکەمان خوارد. بێزاری و خەمم لە چاوی منداڵەکاندا دەبینی، ئیتر ژەمی دواتر کوڵانمانەوە و خواردمان.

نەیاندەهێشت هاتوچۆی دەرەوەی ئۆردووگاکە بکەن؟
بەهیچ شێوەیەک. رۆژێک کوڕێک ویستی بچێتە دەرەوەی ئۆردووگاکە، پاسدارەکان نەیانهێشت، گرتیان و لێیان دا، لەو کاتەدا من و هاوڕێیەکم بەناوی منیرە عەلی بینیمان، کە سەیرمان کرد، زۆر دڵتەنگ بووین بەو دیمەنە، چونکە پێمان ناخۆش بوو وا لە کوردێک بکەن. یەکسەر بەردمان هەڵگرت و دەستمان کرد بە بەردبارانکردنی پاسدارەکان تا کوڕەکەمان لە دەستیان رزگار کرد. وتیستیان بێن بۆمان، بەڵام ئێمە بۆ بەرگریکردن لە خۆمان هاوارمان کرد و وتمان نەیەنە پێشەوە، ئەگینا هاوار دەکەین و دەڵێین هاتوون پەلاماری کچەکان بدەن، لەبەر ئەوە لەترسا گەڕانەوە.
رۆژێکی تر بەرپرسی ئۆردووگای قروە هات، پیاوێکی کورتەباڵا و رەزاقورس بوو، داوام لێ کرد یارمەتیمان بدات کە بچینە دەرەوەی ئۆردووگاکە، چونکە هاوسەرەکەم ماڵی خزم و دۆستی لە ئێران هەبوو، وتم ئێستا دەگەڕێن بەشوێنماندا، نازانن لێرەین، با بچین سەردانیان بکەین، بەڵام نەیهێشت.

واتە ئەو ماوەیە هەر لەو ئۆردووگایەدا بوون و نەچوونە دەرەوە؟
جارێک چووم، دوای چەند رۆژێک من و هاوڕێیەکم بەناوی مامۆستا سەبریە، خوشکی حەمەشوانی حزبی شیوعی، بەدزییەوە چووینە دەرەوەی ئۆردووگاکە و چووین بۆ ماڵی مامی هاوسەرەکەم لە سەقز، شەو لەوێ ماینەوە. پاشان بردیانین پێڵاویان بۆ کڕین، چونکە پێڵاوەکەم دڕابوو. هەروەها هەندێک شتی بۆ کڕین و پارەی داینێ.

کەی گەڕانەوە؟
ماوەی 45 رۆژ لەوێ ماینەوە و بەو شێوەیە ژیانمان بەڕێ دەکرد لەناو ئەو ئۆردووگایە، رۆژانێکی سەخت و دژوار بوو. پاشان ناومان نووسی بۆ هاتنەوە.

کاتێک گەڕانەوە، ماڵەکەتان وەک خۆی مابوو؟
نەخێر، بەداخەوە، کاتێک گەڕاینەوە، لەوانە سەختترمان بینی؛ ماڵەکەمان تاڵان کرابوو و هیچ شتێکمان بۆ نەمابووەوە.

باشە، دوای وازهێنان لە شیوعی، لە هیچ حزب و رێکخراوێکی تردا کاری سیاسیت کردەوە؟
بەڵێ، ئەو کاتەی مامۆستا محەمەد بەڕێوەبەرمان بوو، خۆی یەکێتی بوو، رۆژێکیان پێی وتم: "مامۆستا عائیشە، حەز دەکەم بێیتە ناو یەکێتییەوە، چونکە رابردوویەکی پاکت هەیە، وەک خێزانیش دەتانناسم و دەزانم کە کەسانێکی پاک و سەربەرزن و خیانەتتان نەکردووە و هەمیشە خەریکی کوردایەتی بوون". بیرم لە قسەکانی کردەوە، پێم خۆش بوو لەو حزبەدا کار بکەم، بۆیە وتم: "باشە".
دوای چەند کۆبوونەوەیەک، لەبەر لێهاتوویی و چالاکیم لە حزبدا، بوومە ئەندام کەرت و پاشان راسپێردرام کە لەسەر لیستی یەکێتی خۆم کاندید بکەم بۆ ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و پاشان بۆ کۆنگرە. زۆرم پێ خۆش بوو و خۆم کاندید کرد.
کاری زۆر باشمان بۆ رێکخراوەکە کرد و توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین، پاشان کۆنگرەیەک کرا بۆ ئەوانەی دەرچوون لە هەڵبژاردندا، لە کۆنگرەکەش دەرچووم، بەڵام کورسیی کۆنگرەکەم پێشکەش بە خاتوو بەهێ مەعروف کرد، چونکە من بە رەزامەندیی خۆم و لەبەر هاوسەرەکەم نەچوومە کۆنگرە.

هەر لە خوێندنگەی پێشترت مایتەوە؟
بەڵێ، تا ئەوە بوو لە ساڵی 1996 ماڵمان گواستەوە بۆ بەختیاری، بەهۆی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونمەوە، چوومە قوتابخانەی (عەلی بۆسکانی) لە بەختیاری.

تا کەی لە خزمەتی مامۆستایی بەردەوام بوویت؟
بەردەوام بووم لە کارەکەم وەک مامۆستا تا لە ساڵی 2008 خانەنشین بووم.

پاش ئەو هەموو ساڵە لە ئەرکی مامۆستایی، رات چییە سەبارەت بەو پیشەیە؟
من زۆر حەزم لە پیشەی مامۆستایی بوو، چونکە پیشەیەکی رێکوپێک بوو، پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوو بوو، پێدانی زانیاریی جوان و رێنمایی ژیان بوو بە فێرخوازان. هەرکات وانەم بوتایەتەوە، ماوەیەک پێش دەستپێکردنی بابەتەکان، باسی یەکێتی و تەبایی و خۆشەویستی و پاکوخاوێنیم بۆ قوتابییەکان دەکرد. ئەوکات دەمویست بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ باسی بابەتەکانیان بۆ بکەم تا چاوکراوە بن و زانیارییان هەبێت لەسەر رووداوەکان و هەمیشەش بەشێوەیەکی ئاشکرا و روون بابەتەکانی ناو وانەکەم بۆ شی دەکردنەوە، چونکە ئەو باسانەی تێدا بوو، بەتایبەت وانەی زانست و ئایین.

وەک پیشەی مامۆستایی هیچ خولێکت بینیوە؟
بەڵێ، لە ماوەی خزمەتی مامۆستایەتیمدا چەندین خولم بینیوە، لەوانە:
- خولی شیاندنی مامۆستایان، کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو.
- سێ خولی وانەی زانست.
- خولی بەڕێوەبردن.
- خولی ڕابەرایەتی مامۆستایان، کە بۆ ماوەی 45 رۆژ بوو...

دەمەوێت بەشێوەیەکی گشتی و بە چەند خاڵێک باسی کار و چالاکییەکانتم بۆ بکەیت، هەم وەکوو پیشەی مامۆستایی، هەم وەکوو کار و چالاکیی حزبی...
لە ماوەی خزمەتی مامۆستاییمدا چەندین کار و چالاکیم ئەنجام داوە، بەتایبەتی لە دوای راپەڕین، لەوانە:
- لە ساڵی 1992-1993 لە یەکەم خولی کادیرانی یەکێتی لە مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی بەشداریم کرد و وانەیەکم وتەوە لەژێر ناونیشانی (پەیوەندیی سیاسەت و هونەر).
- لە ساڵی 1992 یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەستەیەکی نهێنییان دامەزراند بەناوی (رێکخراوی سێبەر)، منیش ئەندام بووم لەو دەستەیەدا. ئەو دەستەیە بۆ ئەوە دامەزرێنرا تا هەرکات دووبارە حزبی بەعس گەڕایەوە، بەنهێنی لە دژیان کار بکەین.
- لە ساڵی 1995-1996 بوومە ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە هەڵبژاردن و دەنگم هێنا، پاشان کاندید کرام بۆ کۆنگرە و لە کۆنگرەش دەرچووم، بەڵام پاشەکشەم کرد لەبەر ئەو هۆکارەی پێشتر باسم کرد.
- لە هەمان ساڵدا بە ئەندامی دەستەی کاتیی کۆمەڵەی هەرەوەزیی مامۆستایان هەڵبژێردرام، ئامادەکارییەکی باشمان کرد بۆ هەڵبژاردنی دەستەکە، لەلایەن یەکێتیی مامۆستایانی سلێمانی، هەشت کەس هەڵبژێردراین، منیش یەکێک بووم لەوانە، ئەوەبوو دەرچووین و دەستەی کۆمەڵەی هەرەوەزیی مامۆستایانی سلێمانی، بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا کاوس دامەزرا.
ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بووم لە کارکردن لەو کۆمەڵەیەدا، کاتێک کۆمەڵەکەمان پێک هێنا، داوای هاوکاریمان لە بەڕێز مام جەلال کرد و لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکیش رێککەوتین کە هاوکاریی مامۆستایان بکەن لە کەلوپەلی کارەبایی بە شێوەی قیست. هەر مامۆستایەک سەردانی بکردینایە، دەبوایە ناسنامەی یەکێتیی مامۆستایانی پێبوایە، بەڵام دواتر بەهۆی نەخۆشی و ماندووبوونی زۆرەوە خۆم هەڵنەبژاردەوە.
- چەندین وانەی نموونەییم بە مامۆستایانی خوێندنگەکانی سلێمانی وتووەتەوە.

سەرەڕای کار و پیشەی مامۆستایی، بەردەوامبووم لە کاری حزبییش، چونکە هەمیشە هەستم دەکرد گەلەکەمان چەوساوەیە، بەتایبەتی ژنان، بۆیە حەزم دەکرد رێکخراوێک یان حزبێک هەبێت داکۆکی لە مرۆڤە چەوساوەکان بکات و منیش لە رێی ئەوەوە داکۆکی لە گەلەکەم و لە چەوساوکان بکەم.
ئەوە بوو لە 1994 پەیوەندیم کرد بە رێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان/ لقی سلێمانی، بەڵام ماوەیەکی کورت دەوامم کرد و نەخۆش کەوتم، تووشی جەڵتەی دڵ بووم. ئەو ساڵە بەهۆی زۆریی مانەوەم لە نەخۆشخانە و بێهێزیمەوە نەمتوانی بەردەوام بم. پاشان لە ساڵی 1995 دووبارە پەیوەندیم کردەوە؛ کادیرێکی زۆر چالاک بووم و هەمیشە بە خۆشەویستی و دڵسۆزییەوە بەرەو رووی کارەکان دەڕۆیشتم.
پاش ماوەیەک کردیانم بە کارگێڕی کۆمیتەی بەختیاری، خاتوو فاتمەی شێخ کەریم لێپرسراوی کۆمیتەکە بوو، من لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانیم حەوت کەرتی زۆر بەهێز دروست بکەم، ئەوانیش:
1. کەرتی پەیمانگەی تەکنیکیی سلێمانی، رۆشنا خالید قادر لێپرسراوی بوو.
2. کەرتی خەزێنەی سلێمانی، بەدریە محەمەد لێپرسراوی بوو.
3. کەرتی رزگاری، کە مامۆستایانی قوتابخانەی ئاسوودە بوون، حەلاوە مەحمود، هاوسەری مامۆستا عەلی، لێپرسراوی بوو.
4. کەرتی ژنانی شاخ، دڵسۆز ئەمین لێپرسراوی بوو.
5. کەرتی سەعید کابان لە شەکرەکە، مامۆستا ئەڵماس لێپرسراوی بوو.
6. کەرتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، بە هاوکاریی کامەران سەحاف و پەروین ساڵح.
7. کەرتی گەڕەکی شەهیدانی زەرگەتە و کارێزەوشک، خاتوو سوهەیلە لێپرسراوی بوو.

هەموو مانگێک راپۆرت دەدرا کە چیمان کردووە لەو مانگەدا، لە هەمان کاتدا، یان مانگانە لە کاتی پێویستیدا کۆبوونەوەم پێ دەکردن و باسی بەرنامە و پرۆگرامم بۆ دەکردن. کارمان دەکرد و هانی ژنانمان دەدا بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ماڵ بێنە دەرەوە و ئاشنا بن بە ئەرک و مافەکانیان. ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی ژنان و رزگاربوونیان بوو لە کۆتوبەندی کولتوور و دابونەریتی دواکەوتوو. هەوڵمان دەدا لە هەموو گەڕەک و ناوەندی خوێندنەکان خول و سیمینار بکەینەوە تا ژنان بە کۆمەڵێک کارەوە خەریک بکەین، کە سوودی بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و ژیانیان و بژێویان هەبێت، ئەویش بە کردنەوەی خولی دروومان، نەهێشتنی نەخوێندەواری، خولی پەروەردەیی و زانیاریی تەندروستی...
سەبارەت بە کاری رێکخراوەییش، لە چەندین رێکخراودا کار و چالاکیم هەبووە و لەو بوارەشدا کەسێکی ئەکتیڤ بووم، بەتایبەت لە یەکێتیی ژناندا، هەر بۆیە بە چەند خاڵێک و بەکورتی ئاماژە بە بەشێک لەو کار و چالاکییانە دەدەم:
- لە ساڵی 1999 تا ساڵی 2005 لە یەکێتیی ژنان/ لقی سلێمانی، کارگێڕی لق بووم و لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی و بەرپرسی جێژوانی خێزان بووم. بۆ ماوەی سێ ساڵ بێبەرانبەر کارم کردووە، چەندین منداڵمان لە سەرگەردانی رزگار کردووە و لە چاکسازیی کۆمەڵایەتی ژیانمان مسۆگەر کردوون.
- لە ساڵی 1999 ئەندامی کۆنفرانسی یەکێتیی ژنانی کوردستان بووم، بەڵام پێش کۆنگرە، هەڵبژاردنی کەرت و دەستە کارگێڕییەکانی کۆمیتە دیاری دەکرا، منیان وەک کارگێڕی کۆمیتە هەڵبژارد و سێ ئەندامی تریشیان لە لقی سلێمانیی یەکێتیی ژنان هەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی کێبڕکێی من بکەن و دەرنەچم، بێگومان ئەویش بەهۆی کۆمەڵێک کەسەوە بوو کە پێیان خۆش نەبوو بەشداریی ئەو کۆنگرەیە بکەم. وەک دەزانن جاران جۆرێک لە دووبەرەکیی حزبایەتی هەبوو، هەرچۆنێک بێت چوومە کۆنگرەوە و 115 دەنگم بەدەست هێنا، دواتریش خۆم هەڵبژارد بۆ ئەندامی لقی سلێمانی و یەکەم بووم. دوای کۆنگرە کارەکان دابەش کرا بەسەر ئەندامانی دەرچوودا، دەبوایە لێپرسراوی رێکخستنەکانم وەربگرتایە، بەڵام بەهۆی ململانێ و دووبەرەکییەوە، کردیانم بە لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی، منیش بەهۆی ململانێی زۆرەوە لەو ناوەندە بێزار بووم، بۆیە لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتیم قبوڵ کرد.
- لە ساڵی 2005 بوومە لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتیی لقی سلێمانی، زۆر بە چالاکی و دڵسۆزانە کارم دەکرد بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی هەموو چین و توێژەکان. وەک دەزانن بەشی کۆمەڵایەتی، بەشێکی گرنگە لە یەکێتیی ژناندا، تایبەتە بە چارەسەرکردن و هۆشیارکردنەوە و رێنماییکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی رووبەڕووی خێزانەکان دەبنەوە، کە بە رێگەیەکی زانستی، یان رێنمایی یاسایی چارەسەر دەکرێن.

لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکان ئێوەش رووبەڕووی کێشە دەبوونەوە؟
بەڵێ بێگومان، لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەکان، زۆر جار تووشی کێشە و هەڕەشەلێکردن بووینەتەوە، زۆر کات بۆ بەدواداچوونی کێشەکان تا سەر سنوورەکان رۆیشتووین و هەمیشە لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ دامەزراوە بەرپرسەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
هاوکاریی (سەرنتەری نەوا)شمان دەکرد لە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەروەها (لانەی ئارام)یش کە پەیوەندیی بە بەشی کۆمەڵایەتییەوە هەبوو.

هەر سەبارەت بە چالاکییە رێکخراوەییەکان:
- ساڵی 2002 بەشدار بووم لە یەکەمین کۆنفرانسی یاسایی یەکێتیی ژنانی کوردستان، کە ئامانجمان یەکسانی بوو لەنێوان ژن و پیاو لە یاسادا بۆ زامنکردنی بەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی.
- لە ساڵی 2003 پاش رووخانی رژێمی بەعس، پاش ئەوەی هەندێک لە هاوڵاتیانی سلێمانی لەترسا بۆ ماوەیەک شارەکەیان بەجێ هێشت، رێکخراوێک دروست کرا بەناوی (رێکخراوی هێمنیپارێز)، کە بۆ پاراستنی شاری سلێمانی بوو لە رووداوە نەخوازراوەکان. هەر رێکخراوێک نوێنەرێکی خۆی دیاری دەکرد بۆ ئەو رێکخراوە، لە یەکێتیی ژنان، من بەشدار بووم. لە هەمان کاتدا، رۆشنای کچم، کە لە مانگی سووری عیراقی بە خۆبەخش کاری دەکرد، لە هەمان رێکخراودا بەشدار بوو. لەگەڵ چەندین ژنی بەئەزموونی تردا کارمان دەکرد لەو رێکخراوەدا، کە دابەش کرابوو بۆ چەند تیمێک، هەریەکە لە تیمەکان شوێنێکیان بۆ دیاری کرابوو بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان و پاراستنی ناوچەیەک.
- لە ساڵی 2004 نوێنەر و ئەندامی یەکێتیی ژنان بووم لە کۆنگرەی نیشتمانی لەپێناو سەروەری و دیموکراتی لە بەغدا.
- لە ساڵی 2008 ئەندامی کۆنفرانسی گۆڕینی یاساکانی باری کەسێتی بووم لە سلێمانی، هەروەها وۆرکشۆپێکی نیشتمانی، کە سەبارەت بە یەکسانیی جێندەری بوو. ئەم وۆرکشۆپە بەشێک بوو لە هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان و رۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بابەتی توندوتیژیی دژی ژنان و بابەتی جێندەری لە هەردوو کەرتی پەروەردە و تەندروستیدا.
- لە ساڵی 2010 بەشداریی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانم کرد.
- لە ساڵی 2012 بەشداریی کۆنگرەی ژنانی وڵاتانی عەرەبیم کرد کە لە ئوردن بەڕێوە دەچوو و ماوەی یەک حەفتەی خایاند، کە تایبەت بوو بە دانانی پلانی کارکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو.
- لە ساڵی 2016 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم لە یەکێتیی ژنان، ئەندامی (نیت وۆرک) بووین لە کۆنگرەی ژنانی سوید. هەروەها لە هەمان کاتدا شارەزایی چۆنێتی کارکردنی ژنانی سوید بووین و هەریەکە باسی ئەو شێوازانەی دەکرد کە باشن بۆ چارەسەری کێشەکان لە رووی کۆمەڵایەتی و یاساییەوە.
- لە ساڵی 2023ەوە ئەندامی رێکخراوی خانەوادە دێرینەکانی شاری سلێمانیم، کە رێکخراوێکە بۆ پاراستنی مێژوو و کولتوور و گەشەی کۆمەڵایەتی.
- لە زۆربەی چالاکی و رێپێوان و خۆپیشاندانەکانی یەکێتیی ژناندا بەشداریم کردووە.
- بۆ ماوەی چەندین ساڵ خۆبەخشانە و بێ بوونی هیچ یارمەتییەکی مادی و مووچە کارم کردووە بۆ هاوکاریی هاوڵاتیان بە هەموو رەگەز و تەمەنێکەوە.
- لە سەرەتای کارکردنمەوە لە بەشی کۆمەڵایەتیی یەکێتیی ژنان تا ئێستا، هاوکار و یارمەتیدەری چەندین گەنج و بەتەمەن و خێزان بووین، هەموو کات بە ئەمەکەوە کارمان بۆ هەموو چین و توێژێک کردووە، لە هەر کات و ساتێکدا لەپێناو کەمکردنەوەی کێشەکانیان و چارەسەرکردنیان و بەدواداچوونی کێشەکان، کە هەمووی بە فۆرم لە بەشی کۆمەڵایەتیی یەکێتیی ژنان پارێزراوە. هەروەها توانیومە لە رێگەی پەیوەندیی کەسییەوە هاوکاریی بۆ دەیان خوێندکار وەربگرم و یارمەتییان بدەین بۆ ئەوەی لە خوێندن دانەبڕێن و خوێندنەکەیان تەواو بکەن.
- لە گۆڤار و رۆژنامەکانی یەکێتیی ژناندا چەندین بڵاوکراوەم هەیە، کە دەربارەی کێشەکان و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان و تەمەنی هەرزەکاران و مامەڵەکردنی خێزانە لەگەڵیان... ئەمە جگە لەوەی چەندین جار لە کەناڵە جیاجیاکانی تەلەڤزیۆن و رادیۆ چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەنجام دراوە.

ئێستاش بەردەوامیت لە بەرپرسیارێتییەکانی یەکێتیی ژناندا؟
لە 20ی نیسانی 2025 ئەندامی کۆنگرەی ژنان بووم و خۆم کاندید نەکردەوە بۆ وەرگرتنی هیچ پۆستێک لەناو ژنان، بەڵام لەناو کۆنگرە چوار کەس بووین کە بە کۆی دەنگ کراین بە راوێژکار لە پای ئەو مێژووە پڕ شانازی و ئەزموونە زۆرە لە خەبات و تێکۆشانی بێوچانی ژیانی رابردوو و ئێستا، کە لەناو خەباتی سیاسی و مەڵبەند و یەکێتیی ژناندا هەمانبوو.

لە بەرانبەر ئەو هەموو کار و چالاکییەکدا سوپاس و پێزانینت بۆ کراوە؟
بەڵێ، لە بەرانبەر کار و چالاکییەکانمدا، زیاتر لە 30 سوپاسنامە و پێزانینم لە ژیانی وەرگرتووە... بۆ نموونە؛ لە ساڵی 2019 لە مەڵبەندی 1ی رێکخستنی یەکێتی، لەلایەن حاکم قادرەوە خەڵاتی رێزلێنانم پێ بەخشرا، لە پای خەبات و ماندووبوون و دڵسۆزیم بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هەروەها لە ساڵی 2021 خەڵاتی رێزلێنانم پێ بەخشرا لەلایەن سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیریی ژنان، لە پای ئەو خەبات و کار و چالاکییانەی کە لە یەکێتیی ژناندا ئەنجامم داوە، کە هاوکات بوو لەگەڵ یادی دامەزراندنی سەنتەرەکە و یادی رۆژنامەی رێوان.

لە کۆتاییدا ئەگەر قسەیەکت هەیە، بفەرموو؟
لە کۆتاییدا دەڵێم مرۆڤ کاتێک دێتە دنیاوە و ژیان بەڕێ دەکات؛ دەبێت کۆمەڵێک یادگاریی جوان و رەفتاری شیاو و ناوبانگ و دەستکەوتی دیار لە هزر و بیری کەسانی تردا جێبهێڵێت، چونکە مرۆڤ چاکە و خراپەی بە دەستی خۆیەتی، هەر کەسێک بیەوێت لە ژیان سەرکەوتوو بێت، ئەوە لایەنە جوانەکانی ژیانی هەڵدەبژێرێت.

ئێمەی ژنانیش بەدرێژایی مێژوو قۆناغ و هەنگاوی جیاوازمان بڕیوە، کە هەندێکی رۆڵی بەرچاوی هەبووە و هەندێکیشی بێ رۆڵ و کاریگەری، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت حاشای لێ نەکەین، ژنان هەموو کاتێک زۆر ئازایانە و چاونەترسانە ئاستەنگەکان و قۆناغەکانی ژیانیان بڕیوە و سەرکەوتوو بوون.
* ئەم چاوپێكەوتنە بەڕێز (نەرمین عوسمان) لە چوارچێوەی پرۆژەی نووسینەوەی مێژووی بەشداریی ژنی كورد لە بوارە جیاوازەكاندا سازیكردووە.
خ.غ
بیروڕا