عیراقی

وەزارەتی دەرەوەی عیراق: هەر کەسێک زیانمان پێبگەیەنێت وەڵامی دەدەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دەرەوەی عیراق: هەر کەسێک زیانمان پێبگەیەنێت وەڵامی دەدەینەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگایەکی سەربازی عیراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکە دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق هاتووە "هێرشکردنە سەر هێزێکی ئەمنی کە پەیوەندی بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە هەیە و کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "عیراق مافی خۆیەتی هەڵوێستێکی پتەو و هەموو ئەو رێوشوێنانە بگرێتە بەر کە هەرکەسێک هەوڵی زیانگەیاندن بە هێزە وشکانی و ئەمنییەکانی بدات، رێگریشیان لێبکات".

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی دووەمی 2024 بارەگای لیوای 12ی بزووتنەوەی نوجەبا لە شەقامی فەلەستین لە بەغدا بۆردوومانکرا و بە هۆییەوە چوار کەس کوژران، هەروەها چوار کەسی تریش برینداربوون کە یەکێکیان بەرپرسی هەواڵگری نوجەبایە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan