ئابووری
هه‌فته‌ى داهاتوو له دوكان نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو نه‌وتى حكومى له قه‌زاى دوكان دابه‌شده‌كرێت و ئه‌و خێزانانهشى كارتى ئه‌لیكترۆنیی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه ناتوانن نه‌وت وه‌ربگرن.
ره‌حمان سه‌عید، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژی شەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییانى سنورى قه‌زاى دوكان ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر بە 104 هەزار دینار دەبێت، ئه‌و خێزانانهشى كه كارتى ئه‌لیكترۆنییان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، ناتوانن نه‌وت وه‌ربگرن".
دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 104 هه‌زار دینار كه له هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گیرێت له‌كاتێكدایه نه‌وت له بۆرسه‌ى جیهانیی یه‌ك به‌رمیل به 80 هه‌زار دیناره.
ع
بیروڕا


