ئابووری

پەشیمانبوونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی گرانی کارەبا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەشیمانبوونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی گرانی کارەبا
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرایکرد بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پەشیمانبوونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی کارەبا و دەیانەوێت ئەم نرخە بەرزەی ئێستا بەنایاسایی دیاریکراوە جێگیربکەن.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی نیسان نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دابەزێنن، بەڵام نەیانکردووەولەئێستا نرخێکی گران جێگیرە بەمشێوە:

لە (100 هەتا 600 کیلۆوات هەر کیلواتێک بە دینار) واتە کۆی گشتی( 60 هەزار دیناری مانگانە) کە نزیکەی 3،7 ئەمپێری بەردەوام دەبێت.

لە (600 کیلۆوات تاوەکو750 کیلۆوات) هەر کیلۆیەک دەبێتە 133 دینار واتە کۆی گشتیی (80 هەزار دیناری مانگانە) کە نزیکەی 4،7 ئەمپێری بەردەوام دەکات.

لە (750 كیلۆوات تاوەکو 900 کیلۆوات) هەر کیلۆیەک دەبێتە 166 دینار، واتە: کۆی گشتیی دەبێتە (105 هەزار دیناری مانگانە) کە نزیکە 5،6 ئەمپێری بەردەوام دەکات.

ئەگەر لە 900 کیلۆ وات زیاتر بەکاربێت، هەر کیلۆیەک لە 166 دینارەوە دەستپێدەکات و 200 تێدەپەڕێنێت.

واتە: 10 ئەمپێری بەردەوام، نرخەکەی زیاترە لە 200 هەزار دینار.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan