کوردستانی

کاروانێکی نوێی سەربازیی ئەمەریکا گەیشتە حەسەكە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاروانێکی نوێی سەربازیی ئەمەریکا گەیشتە حەسەكە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2025/4/25، کاروانێکی تری سەربازیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتنە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری حەسەكەی جێگیربوون.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "ئەمڕۆ هێزێكی  ئەمەریكا كە لە 70 ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێكهاتوون لە هەرێمی كوردستانەوە بەرێکەوتبوون گەیشتوونەتە  شاری حەسەكە و لە بنکەی قسەرک جێگیربوون".

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو ئەمەریکا رایگەیاند "کە ژمارەی هێزەکانی لە سوریا لە دوو هەزار سەربازەوە بۆ هەزار سەرباز لەو وڵاتە کەمدەکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan