کوردستانی

باری تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باری تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

پزیشکی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی وەفدی ئیمراڵی دۆخی تەندروستی ئۆندەری بۆ ئاژانسی هەواڵیی میزۆپۆتامیا ئاشکراکرد.

پڕۆفیسۆر، دکتۆر ئەرتان ساغباش رایگەیاند "ئەوان دەرمانی پشتیوانیکەری دڵ و نیتریک ئۆکسایدی دەدەینێ، راستییەکەی ئەم دەرمانانە دەدەین بۆ کەمکردنەوەی پەستانی ڕێڕەوی دەماری سییەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر دڵی، کۆرتیزۆن دەدرێت بۆ ئەوەی کێشەیەکی تر لە دەمارەکانیدا ڕوونەدات، ئەمە چارەسەرێکی فرە لایەن و فرە پێوەرە، زۆرێک لە هاوڕێیانیان بەشداری ئەم چارەسەرە دەکەن و بەرپرسیارێتی وەردەگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا سری سورەیا ئۆندەر، هیچ دەرمانێکی خەوکەر وەرناگرێت، چەند رۆژە هیچ شتێکی خەوکەر وەرناگرێت بەڵام بە ئاگا نایەتەوە، هۆکاری ئەمە چییە؟ ئاوسان، بەهیواین ئاوسان بێت، لەوانەیە بێ ئۆکسجینیش مابێتەوە، ئەوان پێی دەڵێین مێشکی ئەنۆکسیک، ئەمەش لەوانەیە لەکاتی ریسوسیتاسیۆندا روویدابێت".

ئەوەشی خستەڕوو "سری سورەیا ئۆندەر بەخت یاوەرە چونکە گەیشتنی بەم بارودۆخە موعجیزەیەکی گەورەیە، ئەوان بەدوای موعجیزەیەکدا دەگەڕێین، هەوڵدەدەن ئەم موعجیزەیە بهێنینە دی، دەبێت زۆر هاوسەنگ بن، هیوایان بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەی ئەگەری رزگاربوونی کەمە، بەڵام هیوایان هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan