کوردستانی
ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە2025/4/28، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوکان کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن.
دوایین کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە 3/16ی ئەمساڵ بوو لە پیرمام، کە هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی پێناسەکرد و رایانگەیاند "ئەو بابەتانەی زۆر گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتیی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
ب ح

بیروڕا