ئابووری
هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌یان وڵات كارى بازرگانیی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه له‌كاركردن بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندیی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌بوارى بازرگانی.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیدایه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دنیا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ده‌یان وڵات كارى بازرگانیی ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "زۆرترین كاڵا و كه‌لوپه‌لى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتانى ئێران و توركیا، دواتر دوبه‌ى و جۆرجیا‌و چین و ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا هاورده ده‌كرێن".
وتیشى "ده‌مانه‌وێت ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كارى بازرگانیی بكه‌ین كه نزیكن و تێچووى كه‌م له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌وێت".
ع
بیروڕا



