ئابووری
گۆشت پێش خواردنى 48 كاتژمێر له به‌فرگر هه‌ڵبگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، بۆ دوربوون له په‌تاى خوێنبه‌ربوون، پێوه‌یسته گۆشت دواى كڕینى 48 كاتژمێر له به‌فرگر هه‌ڵبگیرێت.
سه‌ركار سورچى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ دوربوون له‌تاى خوێنبه‌ربوون پێویسته هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن و پابه‌ندى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت بن".
وتیشى "رێنماییمان داوه‌ته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كارده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى هاورده ده‌كرێن، سه‌ره‌تا پشكنین ده‌كرێت بۆیان دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كوشتارگه‌كان و له‌وێش رشاندنیان بۆ ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "زۆر گرنگه هاوڵاتییان له‌كاتى كڕینى گۆشت، پێشخواردن و لێنان، 48 كاتژمێر ئه‌و گۆشته بخرێته ناو به‌فرگر، دواتر به‌كاربهێنرێت بۆ خواردن، پێویسته كابانى ماڵه‌كان پابه‌ندى ئه‌وه‌بن و ئه‌و چه‌قۆیه‌ى به‌كاریده‌هێنێن بۆ هیچى تر به‌كارینه‌هێنن".
ع
بیروڕا



