عیراقی
په‌رله‌مانى داهاتوو په‌رله‌مانى چه‌ك و پاره ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هەڵبژاردنی داهاتووى عیراق زۆر قورس ده‌بێت و په‌رله‌مان بە پارە و چەک دیاری دەکرێت.
ماجید شنگالی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراقدا هیچ شوێنێک بۆ کەسانی ئەکادیمی و شایستە نامێنێت".
وتیشی "نوێنەرێک زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار خەرج دەکات بۆ هەڵبژاردن، بەڵام مووچەکەی لە 8 ملیۆن دینار تێناپەڕێت، په‌رله‌مانى داهاتوو ده‌بێته په‌رله‌مانى چه‌ك و پاره".
ئەوەشی خسته‌ڕوو "دەبێ ناوی نوێنەری ئامادەنەبوو رابگەیەنرێت و غەرامەشیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
ع
بیروڕا


