ئابووری
نرخى مریشكى زیندوو گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌رزانبوونى له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو، جارێكى تر نرخى گۆشتى مریشك له بازاڕه‌كان و كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان گرانبووه‌وه.
فه‌رمان عه‌لى، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى مریشك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه نرخى مریشك به هه‌ردوو جۆرى ورد و گه‌وره له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانه‌وه گرانبووه".
وتیشى "یه‌ك كیلۆى مریشكى ورد له كێڵگه‌كان به 2250 دیناره، گه‌وره به 2600 دیناره، تا ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیی بڕێك پاره‌ى ده‌چێته كه بۆ كیلۆیه‌ك 250 دیناره، واته گه‌وره به 2800 دینار ده‌ستى هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گرانبوونه‌وه‌ى مریشكى زیندوو بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ركات به‌و جۆره مریشك كه‌مبێته‌وه نرخه‌كه‌ى گران ده‌بێت".
ع
بیروڕا


