عیراقی
دەیان زیندانی لە گرتووخانەیەکی عيراق سووتێنراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دهستهى زانایانى موسڵمان له عیراق بڵاویکردەوە، لە گرتووخانەی ناسریه کۆمەڵ کوژییەک کراوە، کە تێیدا 27 کەس لە زیندانییەکانی لە بارودۆخێکی نادیاردا سووتێنراون و تا ئێستا تەرمەکانیان له پزیشكى دادە، حكوومهتیش لێى بێدهنگە.
لە بڵاوکراوەیەکی ئەو دەستەیە هاتووە "له گرتووخانەکە بە ئاشكرا و نهێنیی، پێشێلكاریى مافى مرۆڤ دهكرێت، دهبێت لێكۆڵینهوهیان لهسهر بكرێت و زۆرێكیش لە زیندانییەکان لهژێر دەسەڵاتی میلیشیاكانن".
باس لەوەشکراوە "ئەوەی لە گرتووخانەکانی عیراق بە ئاشکرا و نهێنی دەکرێت، لە هیچ شوێنکی دونیادا نییە و داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتیوانی لە دەسەڵاتی سیاسیی هەنووکەیی عیراق دەکەن و دەرفەت بۆ حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەڕەخسێنن بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر عیراقدا بۆ ئەوەی بە هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە، جا تاکەکەس بن یان حکوومەت، بەرژەوەندییەکان لەبەرچاوبگرن".
ع
بیروڕا


