گێتی
عیراقچى: ئێران بۆ بهرژهوهندییهكانى دانوستان دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمهریکا لە پێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێرانە و ئێران بە لۆژیک بەرگریی لە مافەکانی کردووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بەڵام ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ لایەنی بەرانبەر بەردەوامە".
وتیشی "کات و شێوەی دانوستانەکانی داهاتوو بە تەواوی پەیوەستە بە دیاریکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە".
ئهوهشى خستهڕوو "دانوستان، هاوکات لەگەڵ خۆڕاگری، دیپلۆماسی و دەسەڵاتی بەرگریی، یەکێک لە ئامرازەکانی کۆماری ئیسلامییە".
ع
بیروڕا


