عیراقی
ئه‌م هاوینه سه‌دان كه‌س له عیراق خنكاون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، هاوینى ئه‌مساڵ له عیراق سه‌دان كه‌س خنكاون، زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانیش له‌كاتى مه‌له‌كردن بووه.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز بڵاویكرده‌وه "له ماوه‌ى دوو مانگى رابردووى وه‌رزى هاوین، زیاتر له 300 كه‌س له عیراق خنكاون".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى وتووه "زۆربه‌ى رووداوى خنكان له كاتى مه‌له‌كردن بووه و له‌و شوێنانه‌ش بووه كه رووبار و زێیه‌كان له شوێنى نیشته‌جێبوون نزیكن".
هه‌روه‌ها "زۆربه‌ى ئه‌و رووداوانه له شاره‌كانى به‌غدا، موسڵ، كه‌ركووك، دیاله، دیوانیه و چه‌ندان شارى تر بووه، هۆكاره‌كه‌ش به‌رزى پله‌ى گه‌رمى بووه، وایكردووه خه‌ڵك رووبكه‌نه چه‌م و روباره‌كان و به‌هۆیه‌وه له‌كاتى مه‌له‌كردن بخنكێن".
ع
بیروڕا


