عیراقی
لاریجانى: رێككهوتنێكى نوێ لهگهڵ عیراق دهكهین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ واژۆ کردنی رێککەوتنێکی ئەمنی گەیشتووەتە عیراق و باس لهوهدهكات رێككهوتنێكى نوێى ئهمنى ئهنجامدهدهین.
عهلى لاریجانی، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران راگهیاند "لەگەڵ عیراق لە داڕشتنەوەی رێککەوتنی ئەمنیداین، ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگە، لە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئاسایشی ئێران خاڵی سەرەکی دەبێت، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ".
وتیشى "پەیوەندیەکانمان وەک پەیوەندیی بەشێک لە وڵاتان نییە کە تەنها ئاسایشی خۆیان بەلاوە گرنگە، بۆیە لەبارەی پرسی ئاسایش، بیر و را لەگەڵ بەرپرسانی عیراق ئاڵوگۆڕ دەکەین".
ئهوهشى خستهڕوو "لەو سەردانەیدا بۆ عیراق رێککەوتنی نوێ واژۆ دەکرێت، لەگەڵ ژمارەیێکی زۆری بەرپرسانی باڵای عیراقی کە دۆستی ئێمەن، گفتوگۆمان دەبێت و بۆ هاوکاریی دوو لایەنە بیر و را ئاڵوگۆڕ دەکەین".
ع
بیروڕا

